بڵاوبوونەوەی جۆرە ڤایرۆسێک لە چین و ئەگەری گەیشتنی بۆ عێراق بە دوورنابینرێت
- تەندروستی
- 7 کانوونی دووەم

ڤایرۆسی میتانیمۆ ناسراو بە (HMPV، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
زیادبوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە جۆرە ڤایرۆسی میتانیمۆ ناسراو بە (HMPV) لە کۆئەندامی هەناسەدان لە چین، نیگەرانی خەڵک و وڵاتانی لێکەوتووەتەوە، پسپۆڕانی نەخۆشییەکانی هەناسەدان ئەگەری گەیشتنی ئەو ڤایرۆسە بۆ عێراق بە دوور نابینن وەک ڤایرۆسەکانی تر، بەڵام پێشبینیش ناکەن سیناریۆی Covid-19 دووبارە ببێتەوە.
لێدوانی فەرمی: ڕیاز عەبدولئەمیر حلفی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند: "تا ئێستا ڤایرۆسه نوێیەکه له عێراق لە ڕێگەی پشکنینی بۆماوەیی کە لەلایەن تاقیگەی تەندروستی ناوەندی ئەنجام دەدرێت، تۆمار نەکراوه. هاوکات تا ئێستا هیچ هۆشدارییەکیشمان لەلایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی وەک ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە پێنەگەیشتووه.
هۆشدارییەکان: ئەوە بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئامۆژگاری خەڵک دەکات لەوەی لە شوێنی قەرەباڵغ خۆیان بە دوور بگرن و دەمامک ببەستن و بە بەردەوامی دەستەکان پاک بکەنەوە، هاوکات لە شوێنە داخراوەکاندا دووربکەونەوە و لەکاتی دەرکەوتنی هەر نیشانەیەکیش سەردانی بنکە تەندروستییەکان بکەن".
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: حاڵەتەکانی ئەنفلۆوەنزای وەرزی لە عێراق وەک ساڵانی تر زیادیکردووە، بەڵام هیچ ڤایرۆسێکی نوێ یان جۆرێکی نوێ تۆمار نەکراوە." ڕیاز عەبدولئەمیر حلفی وادەڵێت.
لەلایەکی دیکە: حەسەن ئەکرزار، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناسەدان و سنگ پشتڕاستی دەکاتەوە "نیشانەکانی ڤایرۆسەکە هاوشێوەی ئەنفلۆوەنزایە وەک کۆکە، هەڵئاوسانی لووت و سووربوونی چاو و بەخێرایی لە نێوان خەڵکدا دەگوازرێتەوە، وەک ڤایرۆسەکانی دیکەش کاریگەری لەسەر گرووپە لاوازەکانی وەک منداڵان و بەساڵاچووان هەیە."
ئەو دکتۆرە ئەگەری گواستنەوەی لە چینەوە بۆ عێراق وەک ڤایرۆسەکانی دیکە بە دوور نەزانی گوتیشی "بەڵام پێشبینی ناکرێت سیناریۆی کۆڤید-19 دووبارە ببێتەوە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڤایرۆسی"HMPV" نیشانەکانی هاوشێوەی ئەنفلۆنزاو COVID-19 یە، لەوانە: تا، سەرئێشە، کۆکە و ئاوی لووت. زۆربەی هەوکردنەکان سووکن. لەگەڵ ئەوەشدا، منداڵان و ئەو کەسانەی نەخۆشیان هەیە یان بەرگری لاوازە دەبێت لە نەخۆشخانە چارەسەر بکرێن.
بەڵام گرنگترین جیاوازی نێوان "Covid-19" و "HMPV" ئەوەیە کە ئەم نەخۆشییە نزیکەی 25 ساڵە ناسراوە و لە جیهاندا بڵاوبووەتەوە، نەخۆشییەکی وەرزییە کە بەزۆری لە زستان و سەرەتای بەهاردا دەردەکەوێت و ماوەی مانەوەی لە لەشی مرۆڤ لە نێوان 3 بۆ 6 ڕۆژ دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 24 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
58 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






