
دیمەنی ژمارەیەک بژمێر لەکاتی ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێری، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
پارەی بژمێرەكانی پرۆسەی سەرژمێری دەكرێت، سەرەتا بەڕێوەبەر و یاریدەدەرەكان و دواتریش بژمێرەكان پارەكە وەردەگرن.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 20-11-2024، سەرژمێریی گشتیی لە تەواوی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو و تیایدا نزیکەی 40 هەزار بژمێر لە تەواوی هەرێمی کوردستان بەشدارییان لە پرۆسەکە کرد.
لێدوانی فەرمی: دڵزار حەمەساڵح، بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە 7-1-2025 دەست كرا بە دابەشكردنی پارەی پرۆسەی سەرژمێری بەسەر بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەڕێوەبەرەكانی پرۆسەكە و لە ماوەی دوو ڕۆژدا سەرجەمیان بڕە پارەكە وەردەگرن.
لەلایەكی دیكەوە: بەپێی گوتەی بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر دوای تەواوبوونی دابەشكردنی پارەی بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەڕێوەبەرەكان، ڕاستەوخۆ دەست دەكرێت بە دابەشكردنی پارەی سەرجەم بژمێرەكان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر بژمێرێک بۆ هەر مانگێك كاركردن بڕی 250 هەزار دیناری پێدەدەرێت، بە گشتی بژمێرەكان دوو مانگ كاریان كردووە و بەڕێوەبەرەكانیش سێ تاوەكو پێنج مانگ كاریان كردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە