پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وتەبیژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، حکومەتی فیدڕاڵی هەمیشە بیانووی نوێی هەیە و عێراق پابەندی بڕیاری دادگای فیدڕالی نەبووە بۆ ڕەوانەکردنی مووچە.
وێنە گەورەکە: لە کاتێکدا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو داواکارییەکانی حکومەتی فیدڕاڵی جێبەجێ کردووە و هەردوولا ڕێککەوتبوون لەوەی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2024 بەبێ کێشە بنێردرێت، بەڵام لە کۆی سێ ترلیۆن دینار، حکومەتی عێراق کەمتر لە دوو ترلیۆنی بۆ مووچەی فەرمانبەران ناردووە.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 7ـی ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: "دوایین قسەی وەزیری دارایی عێراق بۆ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەبووە کە مووچەی مانگی 12ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکەن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرێمی کوردستان سەرجەم پابەندییەکانی خۆی بەرامبەر حکومەتی عێراق جێبەجێکردووە، بەڵام بەغدا بەردەوام بە دوای بیانووی نوێدا دەگەڕێت، پێشتر دەیانگوت نەوت ڕادەست ناکەن و لیستی مووچەی کێشەی تیایە، ئێستا سەرجەم مووچەخۆران بایۆمەتریان بۆ کراوە و لیستی مووچەی خاوێن کراوەتەوە.
لەلایەکی دیکە: حكومەتی عێراق تەنیا 7%ی بودجەی بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە، ساڵی ڕابردوو داهاتی ناوخۆ سێ ترلیۆن و 600 ملیار دینار بووە، نزیکەی 960 ملیار دینار بۆ کورتهێنانی مووچەی مووچەخۆران بەکارهێنراوە، هاوکات 11 مووچە بەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا دابەشکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش






