سەرۆکوەزیران بارزانی: بەزووترین کات بەربەستەکانی بەردەم هەرناردەکردنەوەی نەوت نەمێنن
- بزنس
- 8 کانوونی دووەم
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جەختی لە هەناردەکردنەوەی نەوت کردەوە.
وێنە گەورەکە: لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژە بە سەردانەکەی بۆ ئەنقەرە و کۆبوونەوە لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتەی کرد، هاوکات جەختی لە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانیش کردەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: جیا لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوو لایەنە، جەخت لە ڕۆڵی گرنگی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکە و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرایەوە، بە تایبەتی نەهێشتنی بەربەستەکانی هەناردەکردنەوەی نەوت لە زووترین کاتدا.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: تورکیا ئامادەیە دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بکات، بەڵام لەلایەن حکومەتی عێراقەوە کەمتەرخەمی هەیە.
باکگراوند: نزیکەی دوو ساڵە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە ڕاگیراوە، ئەمەش زیاتر لە 25 ملیار دۆلار زیانی بە بودجەی گشتیی عێراق گەیاندووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە