قەتەر و سعودیە بۆ زیادكردنی مووچەی فەرمانبەران هاوكاری سووریا دەكەن
- بزنس
- 11 کانوونی دووەم

ساتی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی سووریا
ئاڤا نیوز
وەزیری دارایی حكومەتی ئێستای سووریا ڕایدەگەیێنێ، "مەبەستمان بوو لە ساڵی نوێوە مووچەی فەرمانبەران زیاد بكەین، بەڵام تووشی سەرسووڕمان بووین كاتێك زانیمان ژمارەی مووچەخۆرانی وەهمی زۆر لە فەرمانبەرانی فیعلی زیاترە".
وێنە گەورەكە: بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی بژێوی هاووڵاتیانی سووریا، ئیدارەی نوێی سووریا بڕیاریدا مووچەی كارمەندانی دەوڵەت بەڕێژەی 400% زیاد بكات و لە سەرەتای مانگی كانوونی دووەمی ساڵی نوێوە بڕیارەكە بچێتە بواری جێبەجێكردن، بۆ ئەم مەبەستەش هەریەك لە وڵاتانی قەتەر و سعودیە ئامادەییان دەربڕیوە هاوكاری سووریا بكەن، بەڵام دەركەوتووە هەزاران مووچەخۆری بندیوار لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی سووریادا هەن.
لێدوانی فەرمی: محەممەد ئەبازێد، وەزیری دارایی لە حكومەتی ڕاگوزەری سووریا، بە میدیا فەرمییەكانی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە، "دەبووایە بڕیاری زیادكردنی مووچەی كارمەندانی دەوڵەت بەڕێژەی 400%، لەگەڵ دەستپێكی ساڵی نوێوە بچێتە بواری جێبەجێ كردن، بەڵام شۆك بووین كە بینیمان ژمارەیەكی خەیاڵی مووچەخۆری وەهمی لەنێو لیستی كارمەندانی دەوڵەت هەن كە لەگەڵ ژمارەی كارمەندانی فیعلی یەكناگرێتەوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیدارەی نوێی سووریا ڕایگەیاند، بۆ زیادكردنی مووچەی فەرمانبەران بڕی 150 ملیۆن دۆلاریان پێویستە.
زانیاریی زیاتر: ئەبازێد ڕوونیشی كردۆتەوە، لە چوارچێوەی گەندەڵییەكانی ڕژێمی پێشووی سووریا و لەسەر بنەمای خزمایەتی و نزیكی، هەزاران كەس لە ماڵەكانیان دانیشتوون و مووچەی فەرمانبەری فیعلیان پێدراوە و لە ئاییندەیەكی نزیكدا ئەو كێشەیە چارەسەر دەكەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە