فایلی خەڵک؛ بەدواداچوون بۆ چەکی پارەی بەڵێندەران و دامەزراندنی 500 کەس لە هەڵەبجە دەکات
- بزنس
- 13 کانوونی دووەم

گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
نزیکەی هەزار هاونیشتمانی چەکی پارەیان لە بەڵێندەران کڕیووە، بەڵام تاوەکو ئێستا پارەکانیان وەرنەگرتووە. هاوکات دامەزراندنی 500 کەس لەسەر بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە فەرمانیان بۆ درنەچووە. ئاڤا بەدواداچوون بۆ هەردوو کێشەکە دەکات.
وێنە گەورەکە: هەموو شەوێک لە هەواڵەکانی کاتژمێر 7:00ـی ئاڤا میدیا، لە "فایلی خەڵک" چەند کێشەیەک بەداداچوونیان بۆ دەکرێت، بۆ ئەمشەو بەدواداچوونمان بۆ دوو کێشە کردووە. یەکێکان پەیوەستە بەوانەی چەکی بەڵێندەرانیان کڕیوەتەوە و تا ئێستا لە بانکەکان پارەکەیان بۆ خەرج نەکراوە. ئەوەی دیکەیان، بەدواداچوونە بۆ فەرمانی بەگرێبەست بوونی 500 کەسی هەڵەبجە.
خستنەڕوو:
- نزیکەی هەزار هاونیشتمانی لە ساڵانی 2014 و 2015 چەکی پارەیان لەو بەڵێندەرانە کڕیوەتەوە کە پارەیان لای حکومەت بووە، چەکەکانیش مامەڵەی کڕین و فرۆشتنیان پێوەکراوە و دەستاودەستیان کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو چەکانە لەلایەن بانکەکانەوە پارەکانیان خەرج نەکراوە، بەهۆی کێشەی دارایی لە ساڵانی ڕابردوو.
- ساڵی 2024 کاتێک سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد، یەکێک لە داواکارییەکانی ئیدارەی ئەو پارێزگایە دامەزراندنی 500 کەس بوو بە گرێبەست، بەڵام تا ئێستا فەرمانیان بۆ دەرنەچووە.
چارەسەر:
- بۆ کێشەی ئەو هاونیشتمانیانەی چەکی بەڵێندەرانیان کڕیبووەوە. پەیوەندیمان بە وەزارەتی دارایی کرد و سەرچاوەیەکی باڵا لەو وەزارەتە بە ئاڤا میدیای وت، ئەم بابەتە پەیوەندی بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانەوە هەیە و دەبێ چاوەڕێ بکرێت تاوەکو بڕیارێک دەردەچێت.
- بۆ کێشەی ئەو 500 کەسەی بڕیارە وەک گرێبەست دابمەزرێن، لەگەڵ ئەنجوومەنی ڕاژە قسەمان کرد، پێیان وتین: هەموو ڕێکارە یاساییەکان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و بە کێبڕکێ تەواو کراوە، ئەوانەی بە پۆینت لە پێشتربوون پلەیان پێدراوە، زیاتر لە مانگێکیشە نووسراو بۆ سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە، چاوەڕوان دەکرێت لەوێ بڕیاری کۆتایی لەبارەوە بدرێت.
ئەنجام:
سەبارەت بە گرفتی 500 کەسەکەی هەڵەبجە، دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بە نووسراوی ژمارە 23 لە 28-11-2024 بابەتی گرێبەستەکانی پارێزگای هەڵەبجە ئاراستەی دیوان کراوە و بەمزووانە بڕیاریان لەسەر دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کامکاران بە کۆنسێرتێکی گەورە دەگەڕێنەوە سلێمانی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
21 ئەیلوول
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
21 ئەیلوول
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
21 ئەیلوول
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەبارەی نەوت واژۆ کرا
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کارنامەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاشکرا کرا
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگاوە کردارییەکان بۆ یەکخستنی ژمێریاری یەکەکانی 70 و 80 کارا دەبن
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ 29 دۆلار بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێككەوتنی نەوت واژۆ دەكرێت؛ ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار لە پرسی مووچە دەدات