پەرلەمانتارێکی یەکێتیی: عێراق زیاتر لە تریلیۆنێک دیناری بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە
- بزنس
- 14 کانوونی دووەم

ئاڤا نیوز
دوای پێداچوونەوە بە پارەی نێردراو لە بەغداوە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، دەردەکەوێت ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراق هەڵەی تێدایە و بەغدا زیاتر لە ترلیۆنێک دینار لە شایستەی دارایی هەرێمی کوردستانی نەناردووە.
وێنە گەورەکە: ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2024 کاردانەوەی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێناوە. هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق بە ڕاگەیێنراو ئامارەکانیان بڵاوکردووەتەوە و یەکدی بە کەمتەرخەم و پێشێلکردنی بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی تۆمەتبار دەکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە دوایین کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق، کە ڕۆژی دووشەممە 13-01-2025 کرا و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی (بودجە، ژمێرکاری و قەرزی گشتی) وەزارەتی دارایی عێراق ئامادە بوون، داتاکانی ساڵی ڕابردوو خرانەڕوو و لە خشتەی بودجە دەرکەوتووە لە پشکی مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان بۆ ساڵی 2024 یەک تریلیۆن و 17 ملیار و 892 ملیۆن دینار کەمتر نێردراوە. پێش ئەو کۆبوونەوەیە جێگری سەرۆکی پەرلەمانیش ڕایگەیاند، بەغدا پارەی دوو مووچەی لەلا ماوە.
لێدوانی فەرمی: د. نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند: "بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق، دەرکەوت تاوەکو کۆتایی مانگی دوازدە، 10 تریلیۆن و 738 ملیار و 629 ملیۆن دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان (فەرمانبەران، خانەنشینان و چاودێری کۆمەڵایەتی) خەرجکراوە، لە کۆی 11 تریلیۆن و 576 ملیار و 521 ملیۆن 335 هەزار دینار".
چی ڕوودەدات: هێشتا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی دوازدەی ساڵی 2024ـیان وەرنەگرتووە و وا چاوەڕوان دەکرێت ئەو مووچەیە بفەوتێت، چونکە محەممەد شیاع سوودانی لەدوایین کۆبوونەوەکاندا بە بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاندووە، مووچەی مانگی دوازدە نانێرێ و بۆ مووچەکانی ساڵی نوێی 2025یش دەبێ ڕێککەوتنی نوێ بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش






