
نرخی بیتکۆین ئەم مانگە بە ڕێژەی 47٪ بەرزبووەتەوە
ئاڤا نیوز
بەهۆی لێشاوی پارەخستنە نێو سندووقەکانی ئاڵوگۆڕ و بازرگانیی بیتکۆینەوە، هەڵکشانی مانگانەی نرخی بیتکۆین لەسەر ئاستی سێ ساڵی ڕابردوودا گەیشتە بەرزترین پلە.
پەسەندکردن و کردنەوەی بنکەی سندووقی ئاڵوگۆڕ و بازرگانیی سەربەسەر (سپۆت)ی بیتکۆین لە ئەمریکا، ئەمساڵ وەبەرهێنەکانی بە لای خۆیدا ڕاکێشا و دیسان ئەو جۆشوخرۆشەی گەرم کردەوە کە لە زستانی کریپتۆی ساڵی 2022دا بەتەواوی ساردببووەوە، کاتێک نرخەکان دابەزین.
بەرزبوونەوەی نرخی دراوە دیجیتاڵییەکان
بەرزترین نرخی دراوی دیجیتاڵی بەگوێرەی سەرمایەگوزاریی بازاڕ بە ڕێژەی 3.4٪ بەرزببووەوە، کە نرخی یەک بیتکۆینی گەیاندە 62 هەزار و 205 دۆلاری ئەمریکی، بەڵام شەوی ڕابردوو گەیشتە 63 هەزار و 933 دۆلاری ئەمریکی، کە لە کۆتایی ساڵی 2021ەوە ئەمە بەرزترین نرخە.
نرخی بیتکۆین لەم مانگەدا بە ڕێژەی 47٪ بەرزبووەتەوە، کە لە کانوونی یەکەمی 2020ەوە ئەمە بەرزترین نرخیەتی. ئەم گوژمەیەش نرخی ئیسریۆمی بەدوای خۆیدا ڕاکێشا و 3500 دۆلاری تێپەڕاند، کە لە نیسانی 2022ەوە ئەوەندە بەرزنەبووەتەوە.
پشکە ئەلیکترۆنییەکانی کۆمپانیای بلاکڕۆک زۆرترین بیتکۆینیان خستووەتە نێو سندووقەکەوە، کە تەنها لە چوارشەممەدا 550 ملیۆن دۆلار بووە، ئەمەش لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە زۆرترین بڕی کۆمپانیاکەیە.
بازرگانەکان تەنانەت پێش بۆنەی نیوەبوونی بیتکۆین (هاڵڤینگ) لە نیسانی ئەمساڵدا پارەیان خستووەتە نێو بازاڕەکەوە.
وێڕای ئەوەش، دەنگۆی ئەوە هەیە یەدەگی دۆلاری فیدراڵی ئەمریکا ڕێژەی سوود کەم بکاتەوە، ئەمە بووەتە هۆی ئەوەی وەبەرهێنەکان لە موڵکی پڕکێشاویتردا وەبەرهێنان بکەن، لەوانە: دراوی ئەلیکترۆنی، واتە بازرگانیی دراوی دیجیتاڵی زیاتر بووە.
ڕا و پێشبینیی شارەزایان
تۆنی سیکەمۆر، شارەزایەکی بوارەکە ڕایگەیاند: ڕەنگە ئەم گوڕەی بیتکۆین 69 هەزار دۆلار بشکێنێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی بیتکۆین بەرزترین نرخی نوێ تۆمار بکات.
سەرۆکی کۆینبەیس گلۆباڵ، کە یەکێکە لە گەورەترین بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراوی دیجیتاڵی، ڕایگەیاند: چوارشەممە نزیکەی 612 ملیۆن دۆلار خراوەتە نێو 10 بنکەی سندووقی ئاڵوگۆڕ و بازرگانیی بیتکۆینەوە.
م. ش، شارەزایەکی کوردی بواری دراوی دیجیتاڵی بە ئاڤای ڕاگەیاند: پێموایە ئەستەمە بیتکۆین پێش هاڵڤینگی مانگی نیسانی ئەمساڵ بەرزترین نرخی نوێ تۆمار بکات. بەڵام پێشبینی دەکەم لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2025دا بەرزترین نرخی بیتکۆین بگاتە 384 هەزار و 700 دۆلار، واتە پێنج ئەوەندە و نیوی بەرزترین تۆماری ژمارەی پێوانەیی.
زاراوەکانی ئەم ڕاپۆرتە
لەم ڕاپۆرتەدا چەند زاراوەیەکی بواری دراوی دیجیتاڵی بەکارهاتوون، کە ئەمانەن:
• زستانی کریپتۆ: ئەو کاتەی هەموو ساڵێک نرخی دراوی دیجیتاڵی دەگاتە نزمترین ئاست.
• ئاڵوگۆڕی سەربەسەر (سپۆت): بە واتای ئاڵوگۆڕی سەربەسەر و یەکسەری دێت. بۆ نموونە کاتێک کاڵایەک بەرانبەر نرخێک دەفرۆشرێت، یەکسەر خاوەندارێتیی کاڵاکە دەگوازرێتەوە بۆ کڕیاری نوێ و کڕیاری نوێش تەواوی نرخی کاڵاکە دەدات.
• بنکەی سندووقی ئاڵوگۆڕ و بازرگانی: سندووقێکە بیتکۆینی تێدەکرێت، بیتکۆینەکان بە پارە دەکڕرێن و دەخرێنە نێو ئەم سندووقەوە بۆ ئەوەی بازرگانی و ئاڵوگۆڕیان پێبکرێت.
• بیتکۆین: یەکەم گەورەترین دراوی دیجیتاڵییە (دراوی کریپتۆ)، سنووردارە و لە هەموو دونیادا تەنها 21 ملیۆن بیتکۆین هەیە، 19 ملیۆنیان لە نێو بازاڕدایە.
• ئیسریۆم: دووەم گەورەترین دراوی دیجیتاڵییە (دراوی کریپتۆ).
• هاڵڤینگ، نیوەبوونی بیتکۆین: پڕۆسەیەکە چوار ساڵ جارێک تیایدا قازانجی کانکەنەکان (ماینەر-ەکان) دەبێتە نیوە. ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی بیتکۆین.
• کانکەن: یان ماینەر، کەسێکە کە لە کانی دراوی دیجیتاڵیدا کار بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شایستە داراییەکانی فیرقە نوێیەكانی وەزارەتی پێشمەرگە خەرج دەكرێت
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری نەوتی عێراق: ئەمڕۆ یان بەیانی دەست بە هەناردەی نەوتی کوردستان دەکەینەوە
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ 85 دۆلار بەرز دەبێتەوە