
ئاڤا نیوز
16 ڕۆژ لە مانگی یەکی ساڵی نوێ تێپەڕدەبێت، هێشتا وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی تەواوکاری مووچەی مانگی 12ـی بۆ هەرێمی کوردستان خەرجنەکردووە. لیستی مووچەی مانگی یەک بە شێوازی نوێ ئامادەکراوە و پێش ناردنی چاوەڕێی ڕێککەوتنێکی نوێی سیاسیی نێوان هەولێر و بەغدایە.
چیرۆکی سەرەکی: حکومەتی فیدڕاڵی نیازێکی بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو نییە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانیش چەند ڕۆژێکە داتاکانی ساڵی ڕابردوو بڵاودەکاتەوە کە بڕی کەمتر لە بڕی تەرخانکراوی بۆ هاتووە و چاوەڕێی تەواوکاری پارەکە بۆ مانگی 12 دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: یەکلاییکردنەوەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە ڕژدی هێناوەتە سەرهێڵ و بڕیارە هەفتەی داهاتوو زنجیرەیەک کۆبوونەوە و دانوستاندن بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسەکان لە نێوان هەردوولا ئەنجام بدرێن بۆ گەیشتن بە خاڵی ئەرێنی و ڕێککەوتنی سیاسیی لەسەر کۆی پرسەکان.
زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا، وەزارەتی دارایی و ئابووری وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ دەکات کە بەشێوازی ئەلیکترۆنی ئامادە دەکرێت، چاوەڕێی یەکلاییبوونەوەی چارەنووسی مووچەی مانگی 12 و ڕێککەوتنی سیاسیی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات، پێش ئەوەی لیستەکە بۆ بەغدا بنێرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 39 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






