ئاڤا نیوز
نوێنەری خاوەن پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی هێلکە دەڵێت، دوو هەفتە زیاترە لە بازگەکانی حکومەتیی عێراق ئاستەنگ بۆ هەناردەی هێلکەی سلێمانی دروست دەکرێت.
وێنە گەورەکە: ئەگەرچی هەماهەنگی لەنێوان وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق هەیە بۆ هاوردە و هەناردەی بەرهەمی ناوخۆیی، بەڵام لەماوەی ساڵی ڕابردوو ڕێگری لە چەندین جۆر بەرهەم گیراوە کە هەناردەی شارەکانی دیکەی عێراق بکرێن.
لێدوانی فەرمی: ئاکۆ محەممەد، نوێنەری خاوەن پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی هێلکە ڕایگەیاند:
- لە پارێزگای سلێمانی ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان 13 پڕۆژەی بەرهەمهێنانی هێلکەی خواردن هەیە، 15 ڕۆژ دەبێت ڕێگری دەکرێت بەرهەمەکانیان هەناردەی شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بکرێت.
- ئەم کێشەیە لە هەولێر و دهۆک چارەسەر کراوە، بەڵام هێشتا ڕێگە بە هەناردەی هێلکەی ئەم ناوچەیە نادرێت. لە کاتێکدا لەم ناوچەیە ڕۆژانە پێنج هەزار هێلکە بەرهەمدێت کە لە ڕۆژێکدا دەکاتە ملیۆنێک و 800 هەزار هێلکە.
- ئەگەرچی لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووینەتەوە، بەڵام هێشتا گرفتەکەمان بۆ چارەسەر نەکراوە و داوا دەکەین حکومەتیی هەرێمی کوردستان کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکات.
هۆکارە زانراوەکان: بەپێی قسەی ئاکۆ محەممەد، ئەوان لەگەڵ بریکاری وەزیری کشتوکاڵی عێراق کۆبوونەتەوە، پێیان وتوون، سیاسەتی حکومەتی عێراق ئەوەیە بەرهەمی پڕۆژەکانی هەرێمی کوردستان کەمبکرێتەوە و تەنیا بەشی پارێزگاکانی خۆیان بەرهەم بهێنن. بەڵام ئەمە ناکرێت چونکە لە سلێمانی بە بەهای 150 ملیۆن دۆلار سەرمایەگوزاری لە پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی هێلکە کراوە و سێ هەزار کەس کاریان تێدا دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە