
بەکارهێنانی پلاتفۆڕمی تیکتۆک لە ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دوای جێبەجێکردنی یاسایی قەدەغەکردنی تیکتۆک لە ئەمریکا، ئەو ئەپە بە ملیاران دۆلار زیانی پێدەگات.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ قەدەغەکردنی تیکتۆک لە ئەمریکا کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە سەرانسەری ئەو وڵاتە ئەپەکە بە ڕووی بەکارهێنەرانی داخراوە، پێشتر دادگای باڵای ئەمریکا کۆمپانیا چینیەکەی ئاگادارکردبووەوە ئەگەر تاوەکو ڕۆژی یەکشەممە، تیکتۆک خاوەندارێتی بە کۆمپانیایەیەکی پەسندکراوی ئەمریکی نەفرۆشێت ئەوە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە لەو وڵاتە قەدەغە دەکرێت
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمپانیای تیکتۆک لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاند: تەنیا لە مانگی یەکەمی قەدەغەکردنەکەدا، کۆمپانیاکەمان زیانێکی زۆری پێدەگات کە بە یەک ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت و دەبێتە هۆی لەدەستدانی 29% داهاتی ڕیکلامەکانی.
زانیاریی زیاتر: لە جیهاندا 1.7 ملیار بەکارهێنەری تیکتۆک هەیە و لە ئەمریکاش 170 ملیۆن بەکارهێنەری هەیە. بە گوێرەی لێدوانێکی پێشووی شو زی چیو، گوتەبێژی تیکتۆکیش بێت، ''قەدەغەکردنی تیک تۆک لە ئەمریکا، زیانی ئابووری بۆ وڵاتەکەش هەیە چونکە ساڵانە هاووڵاتییانی ئەمریکی لە ڕێگەی تیکتۆکەوە 24 ملیار دۆلاریان دەستدەکەوێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 44 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






