
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
وا بڕیارە سبەی بە بەشداری زیاتر لە 360 سەرکردە و 60 سەرۆکی وڵاتانی جیهان کۆڕبەندی داڤۆس لە سویسرا دەستپێبکات. سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانیش بەشداری لە کۆڕبەندەکە دەکات.
وێنە گەورەکە: کۆڕبەندی داڤۆس لە ساڵی 1971 لەلایەن ئابووریناسێکی ئەڵمانی کلاوس شوابەوە دامەزراوە، وەک کۆڕبەندی بازرگانی ئەوروپی دەستیپێکرد، کە سەکۆیەک بوو بۆ گفتوگۆ لەنێوان سەرکردە سیاسی و بازرگانی و ئەکادیمییەکان.
چیرۆکی سەرەکی: بۆ ئەمساڵ کۆڕبەندەکە لەژێر تەوەری "هاوکاری بۆ سەردەمێکی زیرەک"، بەڕێوەدەچێت و پێشوازی لە سێ هەزار بەشداربوو لە 130 وڵاتی جیهانەوە دەکات، لە نێویاندا هەزار و 600 بەڕێوەبەری جێبەجێکار و کەسایەتیی بازرگانی، پێکەوە، تاوتوێی چارەسەری هەندێک لە ئاستەنگە هەرە دیارەکانی جیهان دەکەن، وەک ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، قەیرانی غەززە و سووریا تا گۆڕانی کەشوهەوا و دوای ئاگرکەوتنەوە وێرانکارەکەی کالیفۆرنیا.
خاڵی ئەرێنی: کورد لە داڤۆس ئامادەییەکی کارای هەیە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، وەک کەسایەتییەکی سەرەکی لە داڕشتنی گفتوگۆ ئابووری و ئەمنییەکان ئامادە دەبێت، بەشداریکردنی بەردەوامی هەرێمی کوردستان تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی گەشەسەندنی هەرێمی کوردستان لەسەر شانۆی جیهان.
زانیاریی زیاتر: لە کۆڕبەندەکە سەرۆکە دیارەکانی وەک دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، ئورسولا ڤۆن دێر لیین سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا و ئۆلاف شۆڵتز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، عەبدولەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق، ئەسعەد حەسەن ئەلشیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا، سەردێڕی گفتوگۆکانی ئەمساڵ دەبن.
بۆچی گرنگە: نزیکەی 15 ساڵە هەرێمی کوردستان بەشدارێکی بەردەوامی داڤۆس بووە، دوو ساڵ لەمەوبەر کردنەوەی ماڵی کوردستان لە پەراوێزی کۆڕبەندەکە، جێگەی خۆی وەک بەشدارێکی گرنگ لە هاوکاری نێودەوڵەتی و گەشەپێدانی ئابووریی چەسپاندووە. بەدرێژایی ڕۆژانی کۆڕبەندەکە لەم ماڵەدا دەیان کۆبوونەوە و دیداری گرنگی سیاسی و ئابووری لەگەڵ سیاسەتمەدار و بارزگان و گەورە وەبەرهێنەرانی جیهان بەڕێوەدەچێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: لە کۆڕبەندی ئەمساڵ چاوەکان لەسەر ئەوەن، سەرکردەکانی جیهان کلیلی چارەسەری تەنگە سیاسی و ئابوورییەکان بدۆزنەوە، لەگەڵ ئەوەدا بگەڕێن بۆ جیهانێکی زیرەکتر و پەیوەندیدارتر، چونکە ئەو ئاڵنگارییانەی ئەمڕۆ ڕووبەڕوومان دەبنەوە داوای هاوکاریی زیاتر لە سنوورە جیاوازەکان دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 51 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت





