هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی دیکە لەبارەی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا دەکرێت
- بزنس
- 20 کانوونی دووەم

ئاڤا نیوز
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا، بڕیارە هەفتەی داهاتوو جارێکی دیکە شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆببێتەوە، بەڵام هێشتا نازانرێت کۆبوونەوەکە لە هەولێر دەبێت یان بەغدا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا میدیا زانیاری لە چەند سەرچاوەیەکی جیاواز لە عێراق و کوردستان دەستکەوتووە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو بە دیاریکراوی ڕۆژی 26ـی ئەم مانگە کۆبوونەوەیەکی دیکە لەنێوان شاندی هەرێمی کوردستان و بەغدا بکرێت و بڕیاری کۆبوونەوەی ئەمڕۆ هەڵگیراوە بۆ ئەو کاتە.
لەلایەکی دیکە: بڕیارە هەر ئەمشەو شاندێکی پێنج کەسی وەزارەتی دارایی سەردانی هەولێر بکەن لەبارەی وردبینیکردن لە تەرازووی پێداچوونەوە، لیستی مووچە و ناوی فەرمانبەران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و تەیف سامی هیچ بڕیارێک نەدراوە، بەڵام ئەرێنی بووە و لێکتێگەیشتنی باش هەبووE، شاندی هەرێمی کوردستان وتوویانە گفتوگۆ لەسەر هەر 12 مووچەکەی ئەمساڵ دەکەن نەک یەک مووچە. هاوکات وەزارەتی دارایی عێراق وتوویانە بەپێی یاسای بوودجە تەواوی پارەی مووچەیان ناردووە و بۆ مووچەی مانگی 12ـ هیچی دیکە نانێرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە