ئاڤا نیوز
بە پێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، بەفر و بارانبارین تا بەرەبەیان بەردوام دەبێت و کەشوهەوای دوو ڕۆژی داهاتوو لە هەرێمی کوردستان هەتاو دەبێت، بەڵام شەختە و بەستەڵەک دروست دەبێت.
وێنە گەورەکە: ئەمرۆ دووشەممە شەپۆلێکی چڕی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتەوە و پلەکانی گەرماش دابەزین. بە پێی پێشبینیەکان ئەم شەپۆلی بەفر و بارانبارینە تا کاتژمێر چواری بەیانی بەردەوام دەبێت، دواتر ئاسایی دەبێتەوە.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، شارەزا و پێشکەشکاری کەشوهەوا، لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 07:00 ڕایگەیاند:
- ئەم شەپۆلە پێش بەرەبەیان کۆتایی دێت، بەڵام پلەکانی گەرما دادەبەزێت کە لە ناوچە شاخاوییەکان دەگاتە 16 بۆ 17 پلە ژێر سفر، لەناو شارەکانیشدا نزمترین پلە 2 تا 4 پلە ژێر سفر دەبێت و بەرزترین پلەش 5 تا 11 پلە دەبێت.
- جووڵە و ئاراستەی با لە باکوور و باکووری ڕۆژئاوا بە خێرایی 6 تا 8 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
- شەختە و بەستەڵەک دروست دەبێت، بۆیە پێویستە شوفێران ئاگاداری خۆیان بن و بە وریاییەوە مامەڵە بکەن، تاوەکو تووشی ڕووداوی هاتووچۆ نەبن.
- بە پێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، دوو شەپۆلی دیکەی بارانبارین لە لە 25 تا 27ی ئەم مانگە ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زۆرترین بەفر لە دەورووبەری حاجی ئۆمەران و چیای گارە و چیای شیرین و چیای پێرس باریوە.
ئەمەش بزانە: نزیکەی 40 تا 70 سانتیمەتر بەفر باریوە، بەو هۆیەوە پلەکانی گەرما بۆ خوار 16ی ژێر سفر دابەزیوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پلانی داهاتووی پارتی ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






