
باڵەخانەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق لەهەولێرە و بۆ سێ ئامانج چەند دیدار و کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ هاوتاکانیان لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان دەبێت.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی دارایی عێراق بەدواداچوون بۆ مەرج و داواکارییەکانی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان دەکات، بۆ ئەوە مەبەستەش ماوە ماوە شاندی تەکنیکی دەنێرێتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ هاوتاکانیان کۆدەبنەوە.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "شاندێکی پێنج کەسی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ بۆ بەدواداچوون لە تەرازووی پێداچوونەوە، ناوی دووبارە و کەیسی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان لەهەولێرن."
- شاندەی دارایی عێراق تێبنی خۆیان لەسەر ئامادەکردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران دەدەنە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.
لە لایەکی دیکەوە: دوێنێ شاندی کوردستان لەگەڵ تەیف سامی و شاندی عێراق لەبارەی بودجە و مووچەی خەڵکی کوردستان کۆبوونەوە، بڕیارە یەکشەممەی داهاتووش کۆبوونەوەیەکی دیکە لەبارەی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا بکرێت و بڕیاری پێویست لەسەر ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بدرێت و ڕاسپاردەی پێویستیش ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە