زانیاریی نوێ لەسەر دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی زانکۆ و پەیمانگەکان
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم

دیمەنی ژمارەیەک مامۆستای گرێبەست لەکاتی سەرپەرشتیکردنی تاقیکردنەوەی قوتابیان، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم کوردستان بە گشتاندنێک سەرجەم یەکە ژمێریارییەکانی زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان ئاگادارکردووەتەوە، بۆ ئەوەی لە مانگی 11ـەوە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش بکرێت، بەڵام لەبەشێکی زۆری زانکۆکان مامۆستایان مووچەکانیان وەرنەگرتووە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی دواکەوتنی زانکۆ و پەیمانگەکان لە تەواوکردنی ڕێکارەکان، بەشێکی زۆری مامۆستایانی گرێبەست لە وەرگرتنی یەکەم مووچەیان بێبەش بوون، تەنیا لە زانکۆی گەرمیان شایستە داراییەکان خەرج کراوە ئاڤا بەدواداچوونی کردووە و لە هۆکارەکەی کۆڵیوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: د. توانا نەجەف، سەرۆکی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە ئاڤای گوت، "ئێمە گشتاندنمان بۆ سەرجەم زانکۆکان کردووە، بۆ ئەوەی هەماهەنگی لەگەڵ گەنجینەکانی سنووری خۆیان بکەن و مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بدرێت، لە بەشێکی زانکۆکان پارەکە خەرجکراوە."
ئەمەش بزانە: بە فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، مامۆستایانی وانەبێژی خوێندنی باڵا گرێبەستیان بۆ کراوە چوار هەزار و 104 مامۆستای وانەبێژ لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، مووچەیان بەگوێرەی بڕوانامەکانیان لە 400 هەزارەوە بۆ ملیۆنێک و 200 هەزار دینار دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 51 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






