گرافیک، ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەغدا مەرجێکی نوێ بۆ خەرجکردنی مووچەی هەرێمی کوردستان دادەنێت و داوایان لێ دەکات 25 هەزار فەرمانبەر بە چەند قۆناغێکی جیادا.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق کە لە پێنج کەس پێکهاتووە، بۆ چەند ئەرک و ئامانجێک سەردانی هەولێریان کرد، ئەمڕۆش لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان دەستیان بە گفتوگۆ کرد و چەند ڕۆژێک دەمێننەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەو شاندەی کوردستان کە ڕۆژی دووشەممە لە بەغدا بوو، بەیانی ئەمڕۆ لە وەزارەتی دارایی کوردستان کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەزارەتەکە کردووە، گفتوگۆیان لەبارەی سەرنج و تێبینییەکانی بەغدا کردووە. هاوکات شاندەکەی وەزارەتی دارایی عێراقیش کە دوێنێ شەو هاتنە هەولێر، لە کۆبوونەوەکە بەشدار بوونە.
بەیانی ئەمڕۆ شاندێکی دیکە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی خانەنشینی وەزارەتی داریی عێراق گەیشتوونەتە هەولێر. شاندەکە چوونەتە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاری، کۆبوونەوەکەیان کردووە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی ژمێرکاری و خانەنشینی کوردستان، پێیان وتوون مەرجێکی ترمان هەیە بۆ ناردنی مووچە.
مەرجەکە چییە؟ وتوویانە خانەنشینی لە عێراق 60 ساڵە، ئێوەش لە لیستی مووچەی مانگی یەک ئەبێ سێ موالیدەیان بۆ دەربکەن، واتا خانەنشینیان بکەن، چونکە لە کوردستان تەمەنی خانەنشینی 63 ساڵە. وتووشیانە لیستەکە بۆ کۆبوونەوەی ڕۆژی یەکشەممە ئامادە بکەن.
لەلایەکی دیکەوە: ئەو سێ موالیدەی دەبێت خانەنشین بکرێن و بخرێنە سەر لیستی خانەنشینان، بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا ژمارەیان نزیکەی 25 هەزار کەسە. ئەم بڕیارەش کێشەیەکی نوێ دروست دەکات، چونکە دەبێت ئەو 25 هەزار مووچەخۆرە لەکاتی خانەنشین بوون پاداشتی خزمەتیان پێبدرێت، کە پێی دەگوترێت ئیکرامییە.
ئەگەر حکومەتی کوردستان بیدات دەبێت شەش مووچەیان پێکەوە پێبدات، ئەگەر عێراقیش بیدات دوو جۆرە، ئەوانەی 25 ساڵ خزمەتیان هەیە 12 مووچە پێکەوە وەردەگرن، ئەوانەی کەمتر لە 25 ساڵیش خزمەتیان هەیە شەش مووچە وەردەگرن.
ئەوەش بزانە: چەند ڕۆژێک لەمەوبەر مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان بڕیاری دەرکرد لە کوردستانیش تەمەنی خانەنشینی بکرێتە 60 ساڵ و ئێستا کاری لەسەر ئەکرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ دانیشتووانی گوندێکی سنووری گوێر قوتابخانەیان نییە
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ شانۆکارانی هەڵەبجە داوای هۆڵی شانۆ دەکەن
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی دابەشكردنی بەنزینی 750 دیناری ئاسایی دەبێتەوە
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی کوردستان گەڕایەوە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی دابەشكردنی بەنزینی 750 دیناری ئاسایی دەبێتەوە
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی کوردستان گەڕایەوە هەولێر
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
مانگی داهاتوو وەبەرهێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک دەستپێدەکاتەوە
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
شاماران: بەرهەمهێنان لە کێڵگەکانی ئەتروش و سەرسەنگ دەستیانپێکردەوە