
ئاڤا نیوز
قەرەباڵغییەکی زۆر لە فەرمانگەکانی شارەکاندا دروستبووە، ژمارەیەکی زۆری فەرمانبەر خانەنشین دەبن و بەشێوەیەکی کتوپڕ ئەرکەکانیان جێدەهێڵن، بەگوێرەی ڕێنمایی وەزارەتی دارایی، 23 ڕۆژە ئەو کەسانە خانەشینی دەیانگرێتەوە و زیاد دەوامیان کردووە، چونکە لە 01-01-2025ـەوە وەک خانەنشین هەژمار دەکرێن.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: حکومەتی عێراق داوای لە هەرێمی کوردستان کردووە تەمەنی خانەنشینی هاوتا بکەن، بەمەش ئەم مانگە هەزاران فەرمانبەر بەیەکەوە خانەنشین دەکرێن، دەبێت ئەمڕۆ لە فەرمانگەکانیان بە نووسراوی فەرمی دەست لەکارهەڵگرتن بکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگشتی بۆ فەرمانبەرانی ئاسایی سێ تەمەن دەگرێتەوە، 60 و 61 و 62 ساڵ، بەڵام بۆ هەندێکی دیکە شەش بۆ حەوت تەمەن دەگرێتەوە، بۆنموونە پرۆفیسۆر و مامۆستایانی زانکۆ و یاریدەدەرەکانیان.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی سلێمانی بە ئاڤای گوت، "تاوەکو درەنگانی شەو لە ئەرکدا دەمێنینەوە، بۆ ئەوەی مامەڵەی زۆرترین خانەنشین ڕایی بکەین و لەنێو لیستی مووچەی مانگی دوو وەک خانەنشین تۆماربکرێن و بەهاوتاکراوی مووچەکانیان وەربگرن."
زانیاریی زیاتر: ئەوانەی خانەنشین دەکرێن لە مانگی یەکەوە مووچەی خانەنشینی وەردەگرن و ئەو فەرمانبەرانەشی وارسی شەهیدی پلە یەک و پلە دوو بێت، دەبێت نووسراوێک لە دەزگای شەهیدان بێنێت و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشنین بکرێت بۆ ئەوەی خزمەت و ئیمتیازاتەکانیان بۆ ببەسترێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش






