
ئاڤا نیوز
بڕیار بوو ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسەر داواکاری بەغدا، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لیستی مووچە ڕەوانە بکات، بەڵام کەوتە هەفتەی داهاتوو.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەسەر داواکاریی بەغدا، داوای لە سەرجەم وەزارەت و دەستەکان کرد بەخێرایی و لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە بکەن تا بەسیستمە نوێکە - پەیڕۆڵ، بۆ بەغدا بینێرن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەهۆی زۆریی داواکارییەکانی بەغدا، ئەمڕۆ لیستەکە تەواو نەبووە و دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.
وەزارەتی دارایی کوردستان لەسەر داواکاریی وەزارەتی دارای عێراق بە نووسراوێکی فەرمی سێ داواکاری ئاراستەی وەزارەت و دەستەکان کردوون:
یەکەم: لیستی مووچەی مانگی یەک بەپێی سیستمی پەیڕۆڵ ئامادە بکەن بەبێ ناوی ئەوانەی کە بڕیارە ئەمساڵ خانەنشین بکرێن.
دووەم: لیستی خانەنشینانی نوێ بە هەموو زانیارییەکانەوە ئامادە بکەن کە بڕیارە لەسەر داواکاریی بەغدا ئەم مانگە سێ موالید پێکەوە خانەنشین بکرێن و 35 بۆ 37 هەزار کەس دەگرێتەوە.
سێیەم: لیستی ئەو فەرمانبەرانەی ئەمساڵ واتا 2025 خانەنشین دەبن ئامادە بکەن، لەگەڵ میزان موراجەعە (تەرازووی پێداچوونەوە)، خەرجییەکان دەگرێتەوە.
ئەمەش بزانە: سیستمی پەیڕۆڵ سیستمێکی ئەلیکترۆنییە و یەکەمجارە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئۆنڵاین لیستی مووچەی فەرمانبەران ئامادە دەکات و ئەمەش زۆر کێشە چارەسەر دەکات.
باکگراوند: بڕیارە هەفتەی داهاتوو جارێکی تر شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکاتەوە و لەگەل وەزارەتی دارایی عێراق کۆ ببێتەوە بۆ ڕێککەوتنی نوێ لەبارەی مووچەکانی ساڵی 2025
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش





