بەغدا سەبارەت بە لیستی مووچەی مانگی یەک داواکاری لە هەرێمی کوردستان هەیە
- بزنس
- 25 کانوونی دووەم

لۆگۆی حکومەتی عێراق و گوژمەیەک لە دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
دوو شاندی بەغدا لە هەرێمی کوردستانن بۆ ڕێکخستنی لیستی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان، داوا دەکەن ئەو خانەنشینانەی ژمارەی کەسی بێهاوتا ‘UPN’یان نییە ناوەکانیان لە لیستی مووچە دەربهێنرێت.
چیرۆکی سەرەکی: چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد، بەمەبەستی چارەسەرکردنی لیستی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، دوای گەڕانەوەی شاندەکە، دوو شاندی بەغدا هاتنە هەرێمی کوردستان بۆ ڕێکخستنی لیستی مووچەی فەرمانبەران و خانانشینان، لیستەکە تەواو کرا بوو، بەڵام بەغدا داواکارییەکی دیکەی هەیە، ئەویش دەرهێنانی ناوی ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەیە کە ژمارەی کەسی بێهاوتایان نییە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، لە ڕۆژی هەینیەوە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی سەرقاڵی ئەوەن ناوی ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانە دەربهێنن کە ژمارەی کەسی بێهاوتایان نییە و جیابکرێنەوە، پێویستە تا یەکشەممە کارەکە تەواو بکرێت و ڕادەستی شاندەکانی بەغدا بکرێت. بەهۆی تەواونەکردنی کارەکانیشیان تاوەکو ئێستا ڕوون نییە کەی شاندەکانی بەغدا دەگەڕێنەوە.
ئەمەش بزانە: ئەو خانەنشینانەی کۆچى دواییان کردووە و بەرلەوە بایۆمەترییان کردووە، پێویستە میراتگرەکانیان بایۆمەترى بکەن و دواتر بخرێنەوە ناو لیستەکانى مووچە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 54 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






