
وێنەی شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دوای هەفتەیەک کارکردن بە هاوبەشی، لەلایەن تیمی وەزارەتی دارایی عێراق و تیمە تەکنیکییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە کرا. لیستی خانەنشینان و تەرازووی پێداچوونەوە (میزان موراجەعە) مانگی 12ـی ساڵی ڕابردووش لە تەواوبووندایە.
چیرۆکی سەرەکی: کارەکانی کۆبوونەوەی هەردوو تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق و بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی عێراق لەگەڵ تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان و یەکە ژمێریارییەکانی سەرجەم وەزارەتەکان و بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی کوردستان بەردەوامە.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی کۆتایی ئەم هەفتەیە هەردوو تیمەکەی عێراق کارەکانیان تەواو دەبێت و دەگەڕێنەوە بەغدا، ئەگەر هیچ کێشەیەک ڕوونەدات ئێوارەی ڕۆژی شەممە 2025-2-1، شاندی باڵای کوردستان دەچێتەوە بەغدا و لەگەڵ ئەنجوومەنی ئابووریی عێراق و تەیف سامی، وەزیری دارایی کۆدەبنەوە، لەگەڵ خۆیان لیستەکانی مووچە و خانەنشینی دەبەن و گفتوگۆ لەبارەی ڕێککەوتنێکی نوێ دەکەن بۆ خەرجکردنی مووچەی ئەمساڵی خەڵکی کوردستان و شایستە داراییەکان.
دوو داواکاریی نوێ: وەزارەتی دارایی عێراق دوو داواکاری نوێی هەیە:
یەکەم: ئامادەکردنی لیستێک بۆ ئەو فەرمانبەرانەی پێویستە لە 60 ساڵی خانەنشین نەبن و لە دەوامکردن بەردەوام بن، لەگەڵ نووسینی هۆکارەکەی. هەندێکیان لە 63 ساڵی و هەندێکی دیکەیان لە 65 ساڵی خانەنشین دەبن.
دووەم: ئەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانەی هەژماری بانکییان لە پرۆژەی هەژماری من کردووەتەوە، مووچە لە چ بانکێک وەردەگرن، بەغدا دەیەوێ ئەمەش بزانێت.
ئەمەش بزانە: ئەو فەرمانبەرانەی لە تەمەنی 60 ساڵی خانەنشین نابن دوو جۆرن:
٠ کەسوکاری پلە یەک و پلە دووی شەهیدان، ئەو فەرمانبەرانەی یاسا و ئیمتیازاتی زیندانیکراو و ڕاگیراوی سیاسی دەیانگرێتەوە. ئەمانە لە 65 ساڵی خانەنشین دەبن.
٠ ئەوانەی لە تەمەنی 63 ساڵی خانەنشین دەبن، چوار توێژن ئەمانەن:
- ئەو فەرمانبەرانەی یاسای ڕاژەی زانکۆیی دەیانگرێتەوە و هەڵگری ناونیشانی (پڕۆفیسۆر یان پڕۆفیسۆری یاریدەدرن)
- پزیشکانی دادوەری و پزیشکانی سڕکردن و پزیشکانی دەروونی
- ڕاوێژکاران و ڕاوێژکارانی یاریدەدەر لە ئەنجومەنی شورای هەرێمی کورستان
- فڕۆکەوانی مەدەنی، ئەوانەی کاردەکەن وەک کاپتنی فڕۆکەن بەشێوەیەکی کرداری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش





