لیستی مووچەی مانگی یەک تەواو بووە و ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت
- بزنس
- 28 کانوونی دووەم

گوژمەیەک لە دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
دوای هەفتەیەک کارکردن بە هاوبەشی، لەلایەن تیمی وەزارەتی دارایی عێراق و تیمە تەکنیکییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان، لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادەکراو کۆتایی ئەم هەفتەیە شاندێک دەچێتە بەغدا و ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراقی دەکەن.
وێنە گەورەکە: 28 ڕۆژ لە مانگی یەکی ساڵی 2025 تێپەڕیوە، هێشتا وەزارەتی دارایی عێراق پارەی مووچەی مانگی یەکی خەرجنەکردووە، بیانووی بەغدا ئامادەکردنی لیستی مووچەبوو بەشێوازێکی نوێ، هەفتەیەکیش شاندێکی تەکنیکی ناردە هەرێمی کوردستان بۆ گەیاندن و جێبەجێکردنی ڕێنمایی و داواکاری نوێ و لەگەڵ هاوتاکانیان لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بەهاوبەشی کاریانکرد تاوەکو هەموو داواکارییە نوێکانی بەغدا جێبەجێکرا و لیستەکە ئامادەکرا.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "لیستی مووچەی مانگی یەک بە شێوازی نوێ ئامادەکراوە و ڕۆژی هەینی شاندێکی تەکنیکی وەزارەت سەردانی بەغدا دەکەن و لەگەڵ خۆیان لیستەکەش دەبەن."
ئەمەش بزانە: ئەو شاندە لیستەکانی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینی لەگەڵ میزان موراجەعەی مانگی 12 دەبەن، دواتر لەسەر ئاستی باڵا شاندەکان کۆبوونەوە دەکەن بۆ ڕێککەوتن لەسەر کۆی پرسە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






