
گرافیکی پارە، ڕامتین هەمەوەند
ئاڤا نیوز
کارکردن لەسەر ئامادەکردنی داواکارییەکانی بەغدا لەبارەی پرسی مووچە بەردەوامە، بۆ ئەوەی سەرجەمیان بۆ کۆبوونەوەی هەینی ئامادە بکرێن بە ئامانجی واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی نوێ و خەرجکردنی مووچەی مانگی یەک.
چیرۆکی سەرەکی: ناوەڕاستی هەفتەی ڕابردوو دوو لیژنەی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق سەردانی هەولێریان کرد، یەکێکیان لیژنەی بەڕێوەبەرایەتیی ژمێرکاری و ئەوەی دیکەیان لیژنەی خانەنشینی بوو، لەگەڵ تیمە تەکنیکییەکانی کوردستان کاریان لەسەر ئامادەکردنی داواکارییەکانی بەغدا دەکرد.
زانیاریی تایبەت: ئەمڕۆ لیژنە ژمێرکارییەکە گەڕاوەتەوە بەغدا و کارەکانیان تەواو کردووە، بەڵام لیژنەی خانەنشینی لێرە ماونەتەوە و هێشتا کارەکانیان تەواو نەبووە. جێبەجێکردنی داواکارییەکانی بەغداش بەم قۆناغە گەیشتوون:
٠ لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە کراوە و هەموو داواکارییەکانی بەغدا جێبەجێکراون.
٠ هێشتا لیستی مووچەی خانەنشینیان تەواو نەبووە و کاری لەسەر دەکرێت.
٠ تەرازووی پێداچوونەوە (میزان موراجەعە)ی مانگی 12ـی ساڵی ڕابردوو ئامادەیە و تەواو بووە.
هەنگاوی داهاتوو: بڕیارە ڕۆژی هەینی 31-1-2025 لە ماڵی د.فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئابووریی عێراق لە بەغدا، جارێکی دیکە شاندی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق کۆببنەوە، بە ئامانجی گفتوگۆکردن لەبارەی ڕێککەوتنێکی نوێ بۆ خەرجکردنی مووچە لەمساڵدا.
لەلایەکی دیکەوە: ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە لەسەر ڕاسپارەی سەرۆکوزیران مەسرور بارزانی سەردانی محەممەد شیاع سوودانی کردووە و پەیامی مەسرور بارزانی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەبارەی مووچە و شایستە داراییەکان پێگەیاندووە.
لە پەیامەکەدا داوا کراوە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستوور وەک هەرێم مامەڵەی لەگەڵ بکرێت. داوای ئەوەش کراوە یاسای بودجە و بریارەکانی دادگای فیدراڵی وەک خۆی بچێتە بواری جێ بەجێکردن بەتایبەت شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچە؛ کێشەی نییە و دەنێردرێت