
دەریای سوور- وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
عەبدوڵڵا بن توق، وەزیری ئابووریی ئیمارات دەڵێت، ململانێی ڕێڕەوی بازرگانی دەریای سوور، متمانەی وەبەرهێنەرانی لە ئیمارات دابەزاندووە.
وێنە گەورەکە: لەسەروبەندی هێرشە بەردەوامەکانی حووسییەکانی یەمەن بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکانی دەریای سوور ، هێلە بازرگانییەکە لە ژێر مەترسیدایە و زیانێکی ئابووی زۆری بە هەناردەی بازرگانی ئەو هێڵە گەیاندووە.
بۆچی گرنگە: ئیمارات بیر لە دۆزینەوەی ڕێگایەکی نوێی جێگرەوەی دەریای سوور دەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: عەبدوڵڵا بن توق، وەزیری ئابووری ئیمارات ڕایگەیاند: "پێویستە سەیری ڕێگا بازرگانییە نوێیەکان بکەین، ڕێگەی نوێی گواستنەوەی شتومەکەکان، دڵنیابین لەوەی کە دابینکردنی پێویست بۆ بازاڕ لە ئیمارات و ناوچەکە و جیهاندا هەیە.
زانیاريی زیاتر: کاتێکی زیاترمان پێویستە تاوەکو دەگەڕێینەوە بۆ هاوسەنگی ئاسایی دابینکردن و داواکاری.
باکگراوند: لە دوای دەستپێکردنی شەڕی نێوان حەماس- و ئیسرائیل، حووسییەکانی یەمەن وەک هاوسۆزییەک بۆ فەڵەستینییەکان، تۆڵەی کوژرانی فەڵەستینییەکان بە لەناوبردنی کەشتییە بازرگانییەکانی دەریای سوور دەکەنەوە.
چاوەڕوانکراوەکان: پێشبینی دەکرێت، وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی بیانی بۆ ناو ئیمارات زیاتر گەشە بکات.
ژمارەکان وا دەڵێن: ئیمارات لە ساڵی 2022دا ژمارەیەکی پێوانەیی بۆ سەرمایەگوزاری گشتی تۆمارکردووە کە نزیکەی 23 ملیار دۆلار بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 15 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
49 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






