
فەرمانبەرێکی خانەنشین لەکاتی ژماردنی مووچەکەی. فۆتۆ - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ڕێنمایی خانەنشینی لە عێراق، ئەو سێ تەمەنەی لەو ماوەیە خانەشین دەبن و سەرووی 25 ساڵ خزمەتیان هەیە، دەبێت 18 مووچەیان بۆ خەرج بکرێت کە شەشیان مووچەی بنەڕەتی و 12 ـیان مووچەی خانەنشین بوونیانە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژانە سەدان خانەنشین کە تەمەنیان سەرووی 60 ساڵییە مامەڵەی دەستلەکارهەڵگرتن دەکەن، سەرجەمیان شەش مووچە بە مووچەی بنەڕەتی لەو دامەزراوەیە وەردەگرن کە خزمەتی وەزیفیان تێیداکردووە، لە عێراق ئەوانەی خانەنشین دەبن و خزمەتیان زیاترە لە 25 ساڵ، 12 مووچەی دیکەیان بە مووچەی خانەنشینی بۆ خەرج دەکرێت، کە ئەمە دەبێت لە هەرێمی کوردستانیش جێبەجێ بکرێت.
مووچەکان چۆن وەردەگیرێت:
هەر فەرمانبەرێک کە خانەنشین دەبێت 6 مووچە لە فەرمانگەکەی خۆی وەردەگرێت، 12 مووچەکەی تر بەڕیوەبەرایەتی خانەنشین پێیدەدات، بەو مەرجەی 180 ڕۆژ مۆڵەتی کۆکراوەی هەبێت لە کۆی خزمەتەکەی کە 25 ساڵە.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی سلێمانی بە ئاڤای گوت، "خەرجکردنی 18 مووچە تەنیا ئەو سێ تەمەنە (60، 61 و 62) دەگرێتەوە کە ئەم ماوەیە بڕیاری خانەنشینبوونیان دراوە، ئەمەش پێویستی بە ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی عێراق هەیە بۆ تەرخانی پارەکە بۆئەوەی بۆیان خەرج بکرێت."
زانیاریی زیاتر: ئەو فەرمانبەرانەی خزمەتیان کەمترە لە 25 ساڵ، تەنیا شەش مووچەی بنەڕەتی لە فەرمانگەکەیان وەردەگرن و لەو 12 مووچەیەی لە خانەنشینی خەرجدەکرێت سوودمەندنابن.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش






