پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجە کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 30 کانوونی دووەم

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
یەکشەممەی داهاتوو بۆ دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجە و دوو پرۆژە یاسای دیکە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: دوای چەند جارێک لە دروستکردنی بەربەست لەبەردم تێپەڕاندنی هەمواری یاسای بودجە ئەوەی پەیوەندی بە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە هەیە. دواجار لە کۆبوونەوەی شەوی چوارشەممەی نێوان سەرۆکوەزیران و سەرۆکی فراکسیۆنەکان لێکتێگەشتنێکی گشتیی پەسەند کرا بۆ تێپەڕاندنی هەمواری یاسای بودجە.
بۆچی گرنگە: بەگوێرەی هەمواری بڕگەی (ج) ماددەی 12 لە یاسای بودجە، تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی کوردستان لە 6 دۆلارەوە بۆ 16 دۆلار زیاد دەکرێت، لەسەر ئەو بنەمایەش بڕیارە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ دەستپێبکاتەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی یەکشەممە 2-2-2025، دانیشتنی پەرلەمان دەکرێت و چوار بڕگە لەخۆی دەگرێت.
یەکەم: دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵەکانی 2023-2024-2025.
دووەم: دەنگدان لەسەر پێشنیازە یاسای هەمواری یەکەمی یاسای بنەماکانی هاوتاکردنی بڕوانامە و پلە زانستییەکان.
سێیەم: دەنگدان لەسەر بڕیار بەشێوەی ڕاسپاردە بۆ وەزارەتی پەروەردە.
دەنگدان: خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای خوێندنی باڵا-ناحکومی.
لێدوانی فەرمی: دوای کۆبوونەوەکە ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە کۆبوونەوەکە لێکتێگەشتنێکی گشتیی پەسەند کرا بۆ تێپەڕاندنی هەمواری یاسای بودجە تایبەت بە دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چوارشەممە 29-1-2025، لە ماڵی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە شاری بەغدا سەبارەت بە هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و پرسی مووچەی خەڵکی کوردستان كۆبوونەوە لە نێوان سوودانی و سەرۆک و جێگرانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق كرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 36 خولەک لەمەوپێش
پشتیوان سادق: سبەی ڕۆژێكی یەكلاكەرەیەوە لەنێوان هەولێر و بەغدا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: کونسوڵخانەی فەرەنسا لە ئۆرشەلیم دادەخەین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی میسر: دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین تاکە ڕێگەیە بۆ ڕاگرتنی شەڕ
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆچی ئاڤام هەڵبژارد؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق بە سەدان ملیۆن دۆلار مەعکەرۆنی و نیشاستە لە سعوودیە هاوردە دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەزینی ئاستی ئاوی قولەی ڕانیە گرفتی بۆ هاونیشتمانیان دروستکردووە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەراورد بە دوێنێ نرخی زێڕ 16 دۆلار بەرز بووەتەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
17 ئاب
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
17 ئاب
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ لە ناحیەی بالیسان خنکا