ئاڤا نیوز
هەرێمی کوردستان دوو پێشنیاز لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی 12 دەداتە حکومەتی عێراق و داوا دەکات کە بڕە پارەیەک لە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2025 زیاد بکرێت یان بەغدا قەرزێک بدات بە هەرێمی کوردستان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی لەبارەی مووچەی مانگی 12 لە ڕۆژانی ڕابردوودا سوودانی بە شاندەکانی کوردستانی وتووە قسە و بڕیاری ئەو هەمان قسەی وەزارەتی دارایییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر وەزارەتی دارایی عێراق چەندجارێک بە ڕاگەیێنراو و ڕوونکردنەوە وتوویانە ساڵی 2024 تەواوی پارەی مووچەیان ناردووە و هیچی تر نانێرن.
لەلایەکی دیکەوە: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی مانگی 12، کە لە مانگی سێ یان چواری ئەمساڵ چارەسەر بکرێت، بۆ ئەم مەبەستە دوو پێشنیاز دەداتە بەغدا، کە ئەمانەن:
- زیادکردنی بڕە پارەیەک لە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2025.
- وەرگرتنی قەرز لە بەغدا، هەروەها کار بۆ ئەوە دەکرێت تێکەڵ بە بابەتی دیکە نەکرێت.
ئەمەش بزانە: بڕیارە ئەم پێشنیازانە لە کۆبوونەوەی سبەی هەینی باس بکرێن، هەرچەندە سوودانی و وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێن مووچەی مانگی 12 نانێرین، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان هێشتان بێ ئومێد نەبووە و هەر هەوڵ دەدات دابین بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئێران چەندین باڵەخانەی تەلئەبیب وێران دەکات
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
راوێژکارێکی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: هێرشەکەی ئەمریکا زیانێکی وای نەبووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی دوای هێرشەکەی ئەمەریکا ڕووینەداوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
58 خولەک لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی ئابووری: دەبێت عێراق خۆی بۆ ئەگەری داخستنی گەرووی هورمز ئامادە بکات