
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، وێنە - ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
لەبارەی دەنگدان بۆ هەمواری یاسای بودجە لە پەرلەمان، هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی دەبنە دوو بەش، بەشێکیان دەنگ بە یاساکە دەدەن و بەشێکیان بە دووری دەزانن یاساکە تێپەڕێنرێت.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو، پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر تێپەڕاندنی هەمواری یاسای بودجە بدات، لەو بارەیەوەش هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی بووەتە دوو بەرە و بەشێکیان دەنگی لەسەر دەدەن و بەشێكی دیکەش بە دووری دەزانن هەموارەکە لە دانیشتنی یەکشەممەی پەرلەمان پەسەند بکرێت.
لێدوانی فەرمی: عەلی نیعمە، ئەندامی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەربەست هەیە سەبارەت بە پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە لە دانیشتنی پەرلەمان لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو، ئەوەش بەهۆی ناکۆکی سیاسی لەسەر هەموارکردنەوەکەی حکومەتی عێراق ناردوویەتیە پەرلەمان، لیژنەی دارایی پێویستی بە کاتی زیاترە لەو کاتەی تەرخانکراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە دەقی نوسراوەکەی حکومەت.
نیعمە ئاماژەی بەوەشکرد؛ ناڕەزایەتییەکی زۆر لەلایەن پەرلەمانتارانی ناوەڕاست و باشوور و چەندین پەرلەمانتاری دیکەش هەیە دەربارەی هەموارەکە، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش پەسەندکردنی هەموارکردنەوەی یاسای بودجە لە دانیشتنی ڕۆژی یەکشەممەدا بەدوور دەزانین.
لەلایەکی دیکەوە: محەممەد حوسام ئەلحوسیەنی، سەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییە نیشتیمانییەکان و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی ڕەوتی نیشتیمانی حیکمە کە عەممار حەکیم سەرۆکایەتیی دەکات بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە دانیشتنی ڕۆژی یەکشەممە، ئەندامانی فراکسیۆنەکەمان دەنگ لەسەر تێپەڕاندنی هەمواری یاسای بودجە دەدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ یاسای بودجەی گشتیی عێراق کرد، بەوپێیەش بێت هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دوای نزیکەی دوو ساڵ لە ڕاگرتن دەستپێدەکاتەوە، تەنیا پەسەندکردنی هەموارەکە ماوە کە بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەنگی لەسەر بدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە