
دیمەنی شاندی هەرێمی کوردستان دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی شاری بەغدا. وێنە - پەیامنێری ئاڤا
ئاڤا نیوز
دوای 10 ڕۆژ لە ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ هەینی، سەرەنجام شاندی باڵای وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و بەغدا بە ئامادەبوونی د.فواد حسێن، وەزیری دەرەوە و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئابووری عێراق لە هۆڵێکی هۆتێل بەغدا کۆبوونەوە.
وێنە گەورەکە: لە دوێنێ پێنجشەممەوە شاندێکی باڵای وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە بەغدان و ئەمڕۆ یەکەم کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کردووە و سبەی لە باڵەخانەی وەزارەتی دارایی عێراق کۆبوونەوەیەکی دیکە دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: کۆبوونەوەکە لە کەشێکی ئەرێنی بووە، بەڵام بڕیاردراوە سبەی شەممە لە باڵەخانەی وەزارەتی دارایی عێراق جارێکی دیکە کۆبوونەوەکە درێژەی هەبێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی زانیارییەکانی دەروون مەلا ناجی پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق وتویەتی من دەبێ بڕۆم، چونکە گەشتێکم لە پێشە، ئەگەرچی ئەو ڕۆیشتووە، بەڵام کۆبوونەوەکە درێژەی هەبووە.
لە لایەکی دیکەوە: ڕێباز حەملان بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند: ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ، لەسەر دوو بابەت بووە، لیستی مووچەی فەرمانبەران و لیستی خانەنشینان، وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی تێبینیان لەسەر لیستی خانەنشینی هەبووە، گوتویانە ئێمە بڕیاری پێدانی مووچەی خانەنشینی لە سەرەتای ئەمساڵەوە جێبەجێ دەکەین، واتا ئەو پرۆسەیەی هەرێمی کوردستان لە مانگی حەوتی ساڵی ڕابردوو بۆ خانەنشینی ئەنجامیداوە لەسەر داهاتی خۆی داویەتی و دەبێت بەردەوام بێت.
کۆبوونەوەکەی سبەی تەواوکەری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ دەبێت
ئاڤا زانیویەتی کۆبوونەوەکەی سبەی بۆ تەواوکردن و نەهێشتنی تێبینییەکانی بەغدایە و چاوەڕێ دەکرێت لە هەفتەی داهاتووەوە تەمویلی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکات وەک ئەوەی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند. لە هەمان کاتدا ئەگەر لەسەر تەمویلی مووچەی مانگی یەک ڕێککەوتن، ئیدی ئەم لیستە دەبێتە بنەما بۆ هەموو مانگەکان.
باکگراوند: لە ڕۆژی 21ـی ئەم مانگەوە تیمێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق هاتن بۆ هەولێر و لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئامادەکاریان کرد بۆ لیستی مووچە بەپێی تێبینییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق و لیستی خانەنشینی و ئامادەکردنی تەرازووی پێداچوونەوە (نیزام موراجەعە)ی مانگی 12ـی ساڵی ڕابردوو.
تیمەکە هەموو ئەو داواکارییانەی بەغدا هەیبوو لە لیستەکان ئامادەیان کرد و لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ خستیانە بەردەم شاندەکەی وەزارەتی دارایی عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش





