
گرافیک، بڕوا ئیبراهیم
ئاڤا نیوز
چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەفتەیە بەغدا بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی یەک بدات و 950 ملیار دینار بە دوو گوژمە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیوویەتی لەم ڕۆژانە وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەدات کە 950 ملیار دینارە و بە دوو گوژمە ڕەوانە دەکرێت. هاوکات چاوەڕوان دەکرێت لە ناوەڕاست تاوەکو کۆتایی هەفتە پارەکە بگاتە هەرێمی کوردستان.
زانیاریی زیاتر: دوای ئەوە بەپێی ڕێکارەکان، نووسراو ئاڕاستەی بانکی ناوەندیی عێراق دەکرێت بۆ ئەوەی پارەکە بخاتە سەر هەژمارەکەیان لە لقی هەولێر و بدرێتە هەرێمی کوردستان، بەڵام ئاڤا لە بانکی ناوەندیی عێراقەوە زانیاریی دەستکەوتووە، کە هێشتا بڕیارەکەیان بە دەست نەگەیشتووە بۆ ئەوەی ئەمڕۆ مووچەی مانگی یەک خەرج بکرێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ئاڤا زانیاریی لە وەزارەتی دارایی کوردستان دەستکەوتووە، ئەگەر شاندی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر لەسەر لیستی مووچەی مانگی یەک ڕێک بکەون، ئەوا لیستی مووچەی مانگی یەک دەکرێتە بنەما بۆ هەموو مانگەکانی ئەمساڵ.
ڕێککەوتنەکە بەمشێوەیە: دەربارەی مووچەی خانەنشینکراوانیش سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، ئەو فەرمانەبەرانەی تەمەنیان گەیشتووەتە تەمەنی خانەنشینی، واتە تەمەنەکانی 60 تاوەکو 63 ساڵ ناویان لە لیستی مووچە دەرهێنراوە، ئەو فەرمانبەرانە تاوەکو مامەڵەی خانەنشینبوونیان تەواودەکەن مووچە وەرناگرن، بەڵام هەر کاتێک مامەڵەکەیان تەواو بوو لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە بۆیان ئەژماردەکرێت و هەموو مووچەکانیان پێکەوە وەردەگرن.
باکگراوند: ماوەی سێ ڕۆژە شاندی هەرێمی کوردستان بۆ مووچە و بودجەی خەڵکی کوردستان لە بەغدان و لەگەڵ شاندی وەزارەتی دارایی عێراق کۆبوونەوەکان بەردەوامن و بە گوتەی هەردوولا کۆبوونەوەکان ئەرێنی بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

Ava Media
Ghost
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 13 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
47 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش





