
ژمارەیەک لە کارمەندانی کۆمسیۆن، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
سبەی لە دهۆک دەست بەدابەشکردنی شایستە داراییەکانی کارمەندانی سەر سندووق دەکرێت، نزیکەی 11 هەزار کارمەندی سەر سندووق لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە نزیکترین بانک بەگوێرەی شوێنی جوگرافی پارەکە وەردەگرن، لە هەولێر و سلێمانیش بەمزووانە دەست بەدابەش کردنی دەکرێت.
وێنە گەورەکە: پارەی 41 هەزار کارمەندی کۆمیسیۆن خراوەتە سەر هەژماری بانکی لقەکانی کۆمیسیۆن، لە ئۆفیسی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان پێکهێنانی لیژنەی سەرپەرشتی و دابەشکردنی پارەکە بەسەر بانکەکان بەردەوامە، یەکەم شوێن لە دهۆک پارەکە دابەش دەکرێت.
لێدوانە فەرمییەکان: خالید عەباس، بەرپرسی ئۆفیسی دهۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ ئاڤا: "سبەی شایستە داراییەکانی کارمەندانی سەر سندووق لە دهۆک پارە وەردەگرن، دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن، دهۆک 10 هەزار و 561 کارمەند، دابەشی سەر 10 بانکی سنووری پارێزگای دهۆک کراوە."
هاوکات مەڕوان محەممەد، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند، "ڕێکارەکان خێرا کراون چوار بۆ پێنج ڕۆژی دیکە دەست بە دابەشکردنی شایستە داراییەکان دەکرێت، لە 23 بانک کارمەندان دەتوانن پارەکە وەرگرن."
لەلایەکی دیکەوە: لە سنووری پارێزگای سلێمانی بانکەکان دەستنیشانکراون، ماوەتەوە سەر ئەوەی بانکی TBI نووسراوی گواستنەوەی پارەکەیان بۆ بکات، بەراورد بە هەولێر و دهۆک دابەشکردنەکەی دوادەکەوێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو کارمەندانەی کۆمیسیۆن کە فەرمانبەری حکومەتی 150 هەزار دیناریان پێدەدرێت، دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان 250 هەزار دینار وەردەگرن و کارمەندە یەدەگەکانش لەنێوان 50 بۆ 100 هەزار دینار وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش






