
کێڵگەی کۆرمۆر لە ئاسمانەوە. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای دانە غازی ئیماراتی ڕایدەگەیێنێت، کارەکانی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە.
وێنە گەورەکە: ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 2025-02-02، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو ئاراستەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری چەمچەماڵ کرا، کە سەرچاوەی سەرەکی دابینکردنی غازی ماڵان و کارەبایە بۆ هەرێمی کوردستان، هێرشەکەش هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە گوێرەی ڕاگەیێنراوەکەی دانە غاز:
- ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 2ـی شوباتی 2025، کێڵگەی کۆرمۆر لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە کرایە ئامانج، بەڵام هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و هاوکات کاریگەری لەسەر دامەزراوە بەرهەمهێنانیش نەبووە.
- پرۆسەی بەرهەمهێنان بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە لەژێر ڕۆشنایی ئەو ڕێوشوێنە ئەمنیانەی بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی سەرجەم کارمەندان و سەروەت و سامانەکان گیراونەتەبەر.
- کۆمپانیاکە لە نزیکەوە هەماهەنگی لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان و هێزە ئەمنییەکان دەکات کە لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەن بۆ دڵنیابوون لەوەی کارەکان بەشێوەیەکی سەلامەت بەردەوام بن.
- دانەغاز، پیرڵ پترۆلیۆم و سەرجەم هاوبەشەکانی پابەندنی خۆیان بە دەستەبەرکردنی کارپێکردنی دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی غازی کۆرمۆر دووپات دەکەنەوە. بە شێوەیەک کە بەرژەوەندیی خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی بپارێزێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕاستەوخۆ دوای هێرشەکە محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان فەرمانیکرد بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی ئەمنیی و هونەری بۆ بەدواداچوون لەسەر هێرشەکە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش






