
د.فوئاد حوسێن، تەیف سامی و ئاوات شێخ جەناب
ئاڤا نیوز
بەپێی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر مووچە، بەشێک لە مووچەخۆران مووچەیان زیاد دەکات، بەشێکیشیان مووچەیان کەم دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕێککەوتنی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق، لەبارەی مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی کوردستان بۆ ساڵی 2025 ڕاگەیێنرا، بەپێی ڕێککەوتنەکە بەشێک لە مووچەخۆران بەتایبەت خانەنشیان مووچەیان زیاد دەکات و هەندێکیش وەک خانەنشینانی پلەباڵا بەپێچەوانەوە مووچەیان کەم دەکات.
ئەوانەی مووچەیان زیاد دەکات:
لەمەودوا هیچ مووچەیەکی خانەنشینی لە 500 هەزار کەمتر نابێت، لە هەمانکاتدا لەمەودوا لە خانەنشینی بڕوانامەش هەژمار دەکرێت کە پێشتر نەبوو، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی مووچەی ژمارەیەکی زۆری خانەنشین. زیادبووبی مووچەی خانەنشینان بەپێی بڕوانامە بەمشێوەیە دەبێت: دیپلۆم 05%، بەکالۆریۆس 10%، ماستەر 15% و دکتۆرا 20%.
لە عێراق ئەگەر خانەنشینێک زیندوو بێت و مووچەی لە 500 هەزار دینار کەمتر بێت، ڕاستەوخۆ بۆی دەکرێتە 500 هەزار و ئینجا 100 هەزار دینار دەرماڵەی بەخشینی بۆ خەرج دەکرێت، ئەمەش بەپێی بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بەڵام تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق وتوویەتی ئەم 100 هەزار دینارە بۆ خانەنشینانی کوردستان خەرج ناکات.
ئەوانەی مووچەیان کەم دەکات:
بەشێکی خانەنشینان مووچەیان کەم دەکات، ئەوانەی پلەباڵان و خزمەتیان کەمە، چونکە بە یاسای عێراق مووچەی خانەنشینی لەسەر بنەمای بڕوانامە و ساڵانی خزمەت هەژمار دەکرێت نەوەک پلە.
بەغدا 12 مووچەکەی خانەنشینان دەدات
لەبارەی ئەو سێ تەمەنەی کە بەغدا داوای کردبوو پێکەوە خانەنشین بکرێن، ژمارەیان 25 هەزار و 500 کەس ماوەتەوە، چونکە ناوی کەسوکاری پلە یەک و دووی شەهیدان دەرهێنراوە، ئەگەرنا پێشتر وەکو ئاڤا بڵاوی کردبووەوە ژمارەیان زیاتر لە 35 هەزار کەس بوو.
هەر خانەنشینێک ئەگەر 25 ساڵ خزمەتی هەبێت، 12 مووچەی تەواو وەردەگرێت، لە هەمانکاتدا ئەگەر مۆڵەتی زۆری وەرنەگرتێب و 180 ڕۆژ مۆڵەتی وەرنەگرتووی هەبێت، ئەوا شەش مووچەی دیکەی بنەڕەتی وەردەگرێت، ئەگەر خانەنشینێکیش 25 ساڵ کەمتر خزمەتی هەبوو، تەنیا شەش مووچەی بنەڕەتی وەک پاداشتی خانەنشینی وەردەگرێت.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی مووچەی پێشمەرگە و هێزە سەربازییەکان کە لە کوردستان کەمترینیان 500 هەزارە و لە عێراقیش 900 هەزار دینار بۆ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان سخەرج دەکرێت، هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە و ئەمساڵ هاوتا ناکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
سەدان پێشمەرگەی خانەنشین شەش مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
بە تۆمەتی ساختەکاری سێ فەرمانبەر دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
کەمبۆدیا دۆناڵد ترەمپ بۆ خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ کاندید دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی کوردستان گەڕایەوە هەولێر
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مانگی داهاتوو وەبەرهێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک دەستپێدەکاتەوە
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
شاماران: بەرهەمهێنان لە کێڵگەکانی ئەتروش و سەرسەنگ دەستیانپێکردەوە
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دانوستانەکانی هەناردەکردنەوەی نەوت لە ڕێگەی جەیهانەوە گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی