
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق بە یەک گوژمە پارەی مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی خستە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان و ئەمڕۆ یان سبەی لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی دووشەممە دوای پێنج ڕۆژ لە گفتوگۆ و دانوستاندن لەنێوان شاندی باڵای هەولێر و بەغدا، ڕێککەوتن لە بارەی مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2025 لە نێوان هەردوو حکومەتی کوردستان و حکومەتی عێراق کرا، دواتر ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی ڕایگەیاند بۆ ساڵی 2025 کێشەی مووچە کۆتایی هات و بەتەواوی چارەسەربوو.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 958 ملیار و 12 ملیۆن دیناری خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان و لەزووترین کاتیشدا وەزارەتی دارایی دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی یەک دەکات."
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە ئاڤای ڕایگەیاند: "ڕێکارەکانی وەرگرتن و گواستنەوەی پارەکە دەستیپێکردووە و ئەمڕۆ یان سبەی لیستی مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڵاودەکرێتەوە، لە چەند ڕۆژێکیشدا مووچەی هەموو وەزارەتەکان دابەشدەکرێت".
زانیاریی زیاتر: پێشتر بڕیار وابوو پارەی مووچەی مانگی یەک بە چەند گوژمەیەک بنێردرێت بەڵام پارەکە بە یەک گوژمە و پێکەوە نێردرا، ئەو لیستەی مووچەشی پێ نێردراوە دەبێتە بنەما بۆ لیستی مووچەی هەموو مانگەکانی دیکە و بڕیاروایە مانگانە لەکاتی خۆیدا مووچە دابەشبکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە