ئەنوار ئەنونی، وتەبێژی یەکێتی ئەوروپا
ئاڤا نیوز
ئەنوار ئەنونی، وتەبێژی یەکێتی ئەوروپا بە ئاڤای ڕاگەیاند، یەکێتیی ئەوروپا بەردەوام داوای باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێری کردووە، پێویستە ڕێککەوتن سەبارەت بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی پڕۆژەیاسای بودجە و زیادکردنی سەرچاوە پێویستەکانی داهات بکرێت.
وێنە گەورەکە: بە مەبەستی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و دیاریکردنی خەرجی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت، ڕۆژی یەکشەممە، 2-2-2025 پەرلەمانی عێراق دوای مشتومڕێکی چەند مانگی، هەمواری یاسای بودجەی پەسەندکرد.
لێدوانی فەرمی: ئەنوار ئەنونی بە ئاڤای ڕاگەیاند:
- یەکێتیی ئەوروپا بەردەوام داوای باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێری کردووە و پێویستە ڕێککەوتن سەبارەت بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی پڕۆژەیاسای بودجە و زیادکردنی سەرچاوە پێویستەکانی داهات بکرێت، لەم ڕوانگەیەوە یەکێتی ئەوروپا چاودێری هەموو پێشهاتەکان دەکات.
- یەکێتی ئەوروپا پێشوازی لە هەنگاوی ئەرێنی بەرەو ئاراستەی جێبەجێکردنی پڕۆژەیاسای بودجە دەکات و هانی هەموو لایەنەکان دەدات بە شێوەیەکی بنیاتنەر لە چارەسەرکردنی پرسە هەڵواسراوە درێژخایەنەکان بەشداری بکەن.
- یەکێتی ئەوروپا پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە بە هەنگاوێکی باش دەزانێت، بەڵام هەنگاوەکانی داهاتوو بە هەمان شێوە گرنگن.
- پەیوەندییەکی سەقامگیر و کارا لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق کلیلی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی عێراق و ناوچەکەیە بەتایبەتی لە نێوان گۆڕانکارییە ناوچەییەکانی ئێستادا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕگەی (ج) لە ماددەی 12ی یاسای بودجە کە پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر هەموارکردنەوەیدا، ئەم بڕگانە لە خۆدەگرێت:
- وەزارەتی دارایی عێراق لە خەرجی سیادی قەرەبووی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە لە دۆسیەی پەیوەست بە هەناردە و گواستنەوەی نەوت کە ڕادەستی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) دەکرێت، هاوکات بەشێوەیەکی دادپەروەریش خەرجی هەناردە و گواستنەوەی نەوت لە هەر کێڵگەیەکی نەوتیدا دیاری دەکرێت.
- لایەنێکی ڕاوێژکاری هونەریی نێودەوڵەتی کە وەزارەتی نەوت بە هاوکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان دیاری دەکات، لە ماوەی 60 ڕۆژدا خەرجی هەناردە و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دیاری دەکات، ئەگەر لەو ماوەیەدا (دیاریکردنی لایەنەکە) جێبەجێ نەکرا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەو لایەنە نێودەوڵەتییە دیاری دەکات.
- ئەرکی ئەو لایەنە نێودەوڵەتییە مەزەندەی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت دەبێت و ڕاپۆرتی خۆی دەداتە وەزارەتی نەوت و دارایی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر بنەمای ئەو ڕاپۆرتە وەزارەتی دارایی فیدراڵ پارە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
- دەستبەجێ هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکرێت، تاوەکو مەزەندی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانیش لەلایەن ئەو لایەنە ڕاوێژکارییە نێودەوڵەتییە تەواو دەکرێت، لەم قۆناغەدا وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ بەرهەمهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێک نەوت 16 دۆلار خەرج دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 14 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
48 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






