
ئاڤا نیوز
ڕۆژی پێنجشەممە هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى یەک بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
ڕاگەیێندراوی فەرمی: ئەمڕۆ سێشەممە،4-2-2025، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى یەکی ئەمساڵ کە دەکاتە ڕۆژی پێنجشەممە،6-2-2025، بەسەر لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتەکە ئاشکرای کردووە، لەم مانگەدا سەرووی 40 هەزار پێشمەرگە و ئەفسەرانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە رێگەی پرۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە وەزارەتی پێشمەرگە بە پێی خاڵەکانی نامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی هاوپەیماناندا دەڕوات.
ئەمەش بزانە: وەکو پشتیوانییەک بۆ پێشمەرگە و یەکخستنەوەی یەکجاریی هێزەکانی پێشمەرگە، هاوپەیمانان مانگانە نزیکەی 25 ملیۆن دۆلار دەدەنە وەزارەتی پێشمەرگە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: "هاوپەیمانان دووپاتیان کردووەتەوە کە بەردەوام دەبن لە هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان"، وەزارەتی پێشمەرگە وا دەلێت.
لەلایەکی دیکە: دابەشکردنی هاوکاریی هاوپەیمانان لەکاتێکدایە کە ئەمریکا هاوکارییە دەرەکییەکانی بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ ڕاگرتووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە