
ئامێری ڕاکێشانی پارە. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
تیمی هەژماری من ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی پارە لە ئامێرەکانی ATM لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دابنێت، سبەی پارەکە دادەنرێت و مووچەخۆان دەتوانن پارەکانیان ڕابکێشن.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی بڵاوکردووەتەوە لەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت، بەڵام ئەو مووچەخۆرانەی ناوی خۆیان لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمارکدووە و کارتەکانیان ئەکتیڤ کراوە، دەتوانن سبەی پارەکانیان وەربگرن.
لێدوانی فەرمی: ڕێبین کامەران، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی پڕۆژەی هەژماری من بە ئاڤای گوت، سبەی پێنجشەممە کاتژمێر 08:00ـی بەیانی پارە لە 550 ئامێری ATM دادەنرێت، بەمەش 275 مووچەخۆر پێش وادەی خۆیان مووچەی مانگی یەک وەردەگرن
زانیاریی زیاتر: ئەو 275 هەزار مووچەخۆرە، 216 هەزار و 500 فەرمانبەری مەدەنی و 56 هەزار و 700 پێشمەرگە دەگرێتەوە، کە دەتوانن لە سبەی پێنجشەممەوە دەتوانن مووچەکانیان ڕابکێشن.
ئەمەش بزانە: بەگوێرەی دوایین داتای تیمی هەژماری من، 720 هەزار فەرمانبەر خۆیان لە نێو پرۆژەکە تۆمارکردووە و 370 هەزاریان کارتیان وەرگرتۆتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
تیروپشک بۆ لیست و هاوپەیمانیەتییەکان کرا؛ پارتی ژمارە 275ـی بەرکەوت
- کولتوور
- 40 خولەک لەمەوپێش
زانایەکی گەورەی کورد لە شاری سنە کۆچی دواییکرد
- ژینگە
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئاگرەکەی ناڵپارێز کۆنترۆڵکرا؛ گومان لە کەسێک دەکرێت
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ماوەی دوو هەفتەدا لە بێتواتە زیاتر لە 900 دۆنم زەوی سووتاون
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كۆمیسیۆن: تیروپشكی كاندید و قەوارەكان لە ژمارە 201ـەوە دەستپێدەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش