ئاڤا نیوز
جووتیارانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە بڕیاری دادگای فیدراڵی نیگەرانن کە کارکردنی بە یاسای گەڕاندنەوەی ماڵ و موڵکی داگیرکراو کە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە پەسەند کرا، ڕاگرت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای دەیان ساڵ لە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی باڵای شۆڕشی بەعس، جووتیارانی کورد و تورکمانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئاهێکیان بە بەردا هاتەوە، بەڵام ڕاگرتنی جێبەجێ کردنی یاساکە لە لایەن دادگای فیدڕاڵییەوە، جارێکیتر جووتیارانی نیگەران کردەوە.
لێدوانی تایبەت: هاووڵاتییانی کوردی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی نیگەرانن و دەڵێن: "ئەمە زەوی ئێمەیە و لەسەری ژیاوین، چیبکەین ئەگەر زەوییەکانمان ببەن، بەچی بژین، مرۆڤ لە پاش نامووسی خاکەکەی دێت، خاک لای ئێمە پیرۆزە".
لەلایەکی دیکە: سوپای عێراق ئەم بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی قۆستوەتەوە و دەستی کردووەتەوە بە ڕێگریکردن لە جووتیاران و داوایان لە جووتیارانی تورکمانی گووندی بڵاوە کردوە زەوییە کشتوکاڵییەکانیان جێ بهێڵن.
زانیاریی زیاتر: ئیدارەی کەرکووک لە چاوەڕوانی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی و دەرکردنی مەرسومی کۆماریدایە تا دەست بکات بە گەڕانەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکان بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان کە جووتیارانی کورد و تورکمانن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تا یەکلاییکردنەوەی سکاڵاکان و بڕیاری کۆتایی دادگای فیدڕاڵی پێناچێت ئەم بابەتە هێندە بە ئاسانی یەکلایی بێتەوە، ئەمەش وادەکات جارێکی دیکە سوپا ڕێگریی بکات لە کێڵان و بەکارهێنانی زەوییە کشتوکاڵییەکان لە لایەن جووتیارانی کورد و تورکمان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل: هێرشەکەی ئەمریکا بە هەماهەنگی ئێمە بوو
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
بەریتانیا: بەشدارییمان لە هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران نەکردووە
- عێراق
- 39 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرە بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی عێراق بۆ چاودێریی ئەتۆم بۆ ئاڤا: تیشكدانەوەی ئەتۆمی تۆمارنەکراوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عەرەبی هاوردە هەوڵی داگیركردنی سەدان دۆنم زەویی كوردانی دووزخورماتوو دەدات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرگای وەرگرتنی گەنم بەڕووی جووتیارانی کۆیە کرایەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەرگای تانەدان دەکاتەوە