گرافیکی پارە؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ بڕی 100 هەزار دینار لە خانەنشینانی سەرتاسەری عێراق بە خانەنشنیانی هەرێمی كوردستانیشەوە بڕا، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی هەرێمی كوردستانیش دەڵێت، بڕینەكە كاتییە و دەستپێدەكاتەوە.
وێنە گەورەكە: بە بڕیاری سەرۆكوەزیرانی عێراق، مانگانە هەر فەرمانبەرێكی خانەنشین 100 هەزار دیناری وەك مینحە پێدەدرێت، لە ساڵی ڕابردووەوە ئەم بڕیارە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە، بەڵام بۆ مانگی یەكی ئەمساڵ بەهۆی نوێنەكردنەوەی بڕیارەكەوە ئەو بڕە پارەیە وەستاوە.
لێدوانی فەرمی: مریەم عوسمان، بەڕێوەبەری خانەنشینیی هەرێمی كوردستان لەگەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر حەوتی ئاڤا میدیا ڕایگەیاند:
- بڕیاری پێدانی 100 هەزار دینار وەك هاوكاریی مانگانە بە خانەنشینانی عێراق و هەرێمی كوردستان مینحەیە و پێشووتر لەلایەن سەرۆكوەزیرانی عێراقەوە دراوە و پێویستە ساڵانە نوێ بكرێتەوە، خانەنشینیی عێراق بڕیارەكەی نوێ كردووەتەوە و ئێمەش لای خۆمانەوە نووسراو بۆ وەزارەتی دارایی دەكەین بۆ نوێكردنەوەی، دوای ڕەزامەندی، لە 1ی1ی ئەمساڵەوە بڕە پارەكەیان بۆ هەژمار دەكرێت.
- پێویستە وەزارەتی دارایی و سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ ئەمساڵیش ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی ئەو 100 هەزارە بدەن و لەمبارەیەوە دڵنیایی دراوەتەوە ئێمە.
ئەوەی پێوسیتە بیزانیت: بەڕێەبەری خانەنشینیی هەرێمی کوردستان، دڵنیایی دەداتە سەرەجەم خانەنشینان و دەڵێت، "ئەو 100 هەزار دینارە دەگەڕێتەوە و ئەمساڵیش پێیان دەدرێت، دڵنیاییان پێدەدەم كە بڕینەكە كاتییە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش






