
ڕاکێشانی پارە لەڕێگەی هەژماری من. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ مووچەی 13 وەزارەت و دەستە و دەزگە دابەش دەكرێت.
زانیاری بەدەستهاتوو: بەپێی خشتەی ئەم مانگەی مووچە، سبەی و دووسبەی مووچەی هیچ شوێنێك نادرێت. بەڵام بەپێی بەدواداچوونی ئاڤا، میدیا ئەمڕۆ و سبەی و دووسبەی هەزاران مووچەخۆر كە لە خشتەی مووچەدا لە ڕۆژانی یەكشەممە و دووشەممەدا ناویان هاتووە و لە پڕۆژەی هەژماری مندا تۆمار كراون دەتوانن لە ئەی تی ئێمەكان مووچەكانیان وەربگرن.
زانیاریی زیاتر: پڕۆسەی بە دیجیتاڵكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە لەڕێگەی پرۆژەی هەژماری منەوە بەردەوامە، بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا میدیا بۆ مووچەی مانگی یەك زیاتر لە 275 هەزار مووچەخۆر لەڕێگەی هەژماری منەوە مووچەكانیان وەردەگرن، هاوكات تاوەكو ئێستا لە كۆی گشتیی ژمارەی مووچەخۆران، 720 هەزار مووچەخۆر ناویان لە هەژماری مندا تۆمار كراوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان تاوەكو ئێستا 550 ئەی تی ئێم لە 200 شوێنی جیاواز دانراون بۆ ئەوەی مووچەخۆران لەو ڕێگەیەوە مووچەكانیان وەربگرن، هاوكات تاوەكو ئێستا 370 هەزار كارتی هەژماری من دابەش كراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش






