
دیمەنی هاووڵاتییەک لەکاتی بارانبارین کە چەترێکی بەدەستەوە گرتووە
ئاڤا نیوز
بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بوومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان ڕایدەگهیێنێت، بارانبارین لە ناوچە جیاوازەكانی كوردستان بەردەوام دەبێت و پێشبینی دەكرێت بەفربارین بگاتە سەنتەری شار و شارۆچكەكان.
وێنە گەورەكە: شەپۆڵێكی چڕی بەفر و بارانبارین هەرێمی كوردستان گرتووەتەوە و پلەكانی گەرماش دابەزین، ئەمەش بەهۆی کاریگەری تێكەڵبوونی دوو تەوژمە هەوای پەستان نزمی دەریای ناوەڕاست و بارستە هەوای ساردی سیبریی ڕووسیا ڕوودەدات و تا ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بوومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان ڕاگەیێنراوێكی بڵاوكردهوه و ئاماژەی بەوە كردووە، "ئهمڕۆ شهممه ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە چەند شوێنێكیش هەوری سووپەرسێلی چڕ ئاسمان دادەپۆشێت، لەگەڵ بارینی نمەباران لە ناوچە جیاجیاكان, هەندێك كات بارانی مامناوەند دەبارێت بە تایبەت لە بەشی باشوری هەرێمی كوردستان، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت و پێشبینی دەكرێت لە پارێزگای سلێمانی و بەشێكی پارێزگای هەولێر، بەفر بگاتە سەنتەری شار و شارۆچكەكان."
ئەوەی پێشبینی دەكرێت: پێشبینییەکانی بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بوومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان سەبارەت پلەکانی گەرما بەمشێوەیە:
- پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبێتەوە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو، ئاڕاستەی با باشووری رۆژهەڵات دەبێت، خێرایی با لەسەرخۆ- مام ناوەند و لهنێوان 10 بۆ 20 كیلۆمهتر له كاتژمێرێكدا دهبێت و لە رۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان، هەندێکجار چالاک دەبێت بۆ سەرووی 25 كیلۆمهتر له كاتژمێرێكدا.
- نزمترین پلەی گەرمی پێشبینیكراو لە ناوچە سنوورییەكان بەتایبەت لە حاجی ئۆمەران تۆماردەكرێت كە (-1) پلەی سیلیزییە و بەزرترین پلەی گەرمیش لە ئیدارەی گەرمیان دەبێت كە 13 پلەی سیلیزیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
- ڕاپۆرت
- 39 خولەک لەمەوپێش
سیناریۆکانی لێدان لە وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ چین؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سێ مانگدا لە سلێمانی زیاتر لە 90 ماسیگر دەستگیر کراون