
گرافیک، ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
فەرمانبەران و مووچەخۆران بەردەوامن لەوەی خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن، یەکەمجاریشە بەشێکی پێشمەرگەکانی یەکەی 80 لەڕێگەی هەژمارەکەوە مووچە وەردەگرن.
وێنە گەورەکە: بە مەبەستی ئاسانکاری زیاتر بۆ هاونیشتمانیان، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە پتەوکردنی ژێرخانی بە دیجتاڵیکردن، هەوڵەکانی حکومەت بۆ ئەوەیە سەرجەم مووچەخۆران بە هەژماری من مووچەکانیان وەربگرن.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە تیمی هەژماری من بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بۆ مووچەی مانگی یەک، بەشێکی پێشمەرگەکانی یەکەی 80، زێرەڤانی و پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەکان کە هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن لەڕێگەی هەژماری من مووچەکانیان وەردەگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ مووچەی مانگی یەک، 56 هەزار و 700 پێشمەرگە بە هەژماری من مووچە وەردەگرن:
-42 هەزار و 600 پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەکان کە هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن.
-11 هەزار و 600 پێشمەرگەی زێرەڤانی.
-دوو هەزار و 500 پێشمەرگەی یەکەی هەشتا.
لەلایەکی دیکەوە: بۆ مووچەی مانگی شوبات، جگە لە هێزەکانی پێشمەرگە، 216 هەزار و 500 فەرمانبەری مەدەنی لەڕێگەی هەژمارەکەوە مووچە وەردەگرن.
ئەمەش بزانە: 720 هەزار فەرمانبەر خۆیان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمارکردووە، زیاتر لە 550 ئامێری "ئەی تی ئێم" لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دانراوە بۆ ئەوەی فەرمانبەران مووچەکانیان لەو ڕێگەیەوە وەربگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش






