
کارمەندێکی سەر سندوقی دەنگدان یارمەتی دەنگدەرێک دەدات. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
هەفتەی ڕابردوو لە دهۆک دەست بەدابەشکردنی شایستە داراییەکانی کارمەندانی سەر سندووق کرا، نزیکەی 11 هەزار کارمەندی سەر سندووق لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە نزیکترین بانک بەگوێرەی شوێنی جوگرافی پارەکە وەردەگرن، لە هەولێریش پرۆسەکە گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و دەست بەدابەش کردنی دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: پارەی 41 هەزار کارمەندی کۆمیسیۆن خراوەتە سەر هەژماری بانکی لقەکانی کۆمیسیۆن، لە ئۆفیسی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان پێکهێنانی لیژنەی سەرپەرشتی و دابەشکردنی پارەکە بەسەر بانکەکان بەردەوامە، لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو 15 هەزار کارمەندی کۆمیسیۆن پارەکەیان لە 23 بانک خەرج دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد مازن، وتەبێژی ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ ئاڤا گوتی: "هەموو ڕێکارێک تەواو بووە و تەنیا پێداچوونەوەی خێرای وردەکارییەکان ماوە و سێ ملیار دینار تێچووی کارمەندانی کۆمیسیۆن ئامادەیە، دوای تەواوبوونی ئەو پێداچوونەوەیە کارمەندانی کۆمیسیۆن دەتوانن لە نزیکترین بانک لە شوێنی جوگرافیان پارەکە وەرگرن.
زانیاریی زیاتر: پارەی کارمەندەکان بە پێی ئەرک و بەرپرسیارییەتیان لە رۆژی هەڵبژاردن دابەش دەکرێت بەم شێوەیە:
- مونەسقی بنکە 350 هەزار
- بەڕێوەبەری وێستگە ئەگەر فەرمانبەر بێت 150 هەزار و سوپاس و پێزانینێک کە پلە بەرزکردنەوەی دێنێتە پێش. ئەگەر فەرمانبەر نەبێت 250 هەزار وەردەگرێت.
- کارمەندانی یەدەگ 100 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش






