
کۆبوونەوەی شاندی کوردستان و وەزیری دارایی عێراق. وێنە - ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی کوردستان
ئاڤا نیوز
پەیوەست بە مووچە و خانەنشینان، تیمێک چووەتە بەغدا، سبەیش تیمێکی دیکە دەچێت، لە وەزارەتی دارایی کوردستانیش لیژنەیەکی تایبەت پێکهێنراوە.
چیرۆکی سەرەکی: تیمێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی کوردستان کە پێکهاتوون لە نەهرەوان گەنجۆ، بەڕێوەبەری میلاک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بودجە و عەبدوڵڵا ڕەمەزان، ڕاوێژکار لە بودجە، ئەمڕۆ چوونەتە بەغدا، لەبارەی میلاک (بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست و دەستپێکردنەوەی دامەزراندنی فەرمانبەرانی نوێ) گفتوگۆ دەکەن، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق باسی ئەوە دەکەن کە سێ تەمەن پێکەوە خانەنشین کراون و دەبێت شوێنیان پڕبکرێتەوە.
زانیاری زیاتر: سبەی تیمێکی دیکەی تەكنیكیی تایبەت بە خانەنشینان دەچێتە بەغدا، چوونی شاندەکە بۆ چەند مەبەستێکە، بۆ هەماهەنگی و لێکتێگەیشتنی زیاتر، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی خانەنشینی و ئەو گرفتانەی ماون لەنێوان هەردوو وەزارەتی دارایی کوردستان و عێراق بۆ ئەوەی لە مانگی دوو هەموویان یان بەشێکیان چارەسەر بکرێن، بەتایبەت پرسی کەمبوونەوەی مووچەی خانەنشینانی سەربازیی پلەدار.
ئاڤا هەفتەی ڕابردوو هەواڵی چوونی شاندەکەی بۆ بەغدا بڵاو کردەوە، ئەمڕۆ بەدواداچوونی بۆ کرد و کە دوو تیم دەچن.
لەلایەکی دیکەوە: لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان لیژنەیەک لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی چاکسازی بۆ یەکخستنی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشینی پێکهێنراوە، تاوەکو بکرێن بە یەک بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی سەر بە وەزارەت بێت، بۆ ئەم مەبەستەش دەبێت دۆسیەی خانەنشینانی پێشمەرگە، خانەنشینانی سەربازیی و هێزە ئەمنییەکان، لەگەڵ مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بگوازرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش





