
دیمەنی قوتابیان لە یەکێک لە زانکۆکانی کوردستان. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
نزیکەی شەش مانگە فەرمانی بەگرێبەستبوونی وانەبێژانی زانکۆ و پەیمانگەکان دەرچووە، بڕیاربوو لە مانگی 10ـەوە مووچەکانیان خەرج بکرێت، بەڵام بەهۆی چەند ڕۆتیناتێک پرۆسەکە دواکەتووە و ئاڤا بەدواداچوونی کردووە دڵنیایی دەدات لەسەر دابەشکردنی شایستە داراییەکان و نوێکردنەوەی گرێبەستەکان.
چیرۆکی سەرەکی: چوار هەزار و 104 وانەبێژی زانکۆ و پەیمانگەکان بەبڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەگرێبەستکراون، ماوەیەکی زۆرە چاوەڕێن هەواڵی دڵنیاکەرەوە لەسەر خەرجکردنی شایستە داراییەکان و نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیان بزانن، کە لە لەمانگی 10ـی 2024 گرێبەستەکەیان بۆ کراوە تاوەکو 2024-12-31 چاوەڕێن بۆیان نوێ بکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: د. توانا نەجەف، سەرۆکی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ئاڤای گوت، "ئەمڕۆ قسەم لەگەڵ بەڕێوەبەری ژمێرکاری وەزارەتی دارایی کردووە و لەبەیانییەوە گەنجینەکان لیست لەدارایی زانکۆکان وەردەگرن و دوای وردبینی پارەکەیان بۆ خەرج دەکرێت، ئەمڕۆش جارێکی دیکە هەموو زانکۆکان ئاگادار دەکەینەوە بۆ ئەوەی لیست بۆ گەنجینەکان بنێرن."
سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیش گوتی، بە نووسراو بەشی سەرچاوە مرۆییەکانی هەموو زانکۆکان ئاگادارکراونەتەوە کە ئەو مامۆستایانەی لیژنەی باڵای وەزارەت وردبینی و گرێبەستیان بۆ کراوە بینێرنەوە بۆ وەزارەت تاوەکو گرێبەستەکانیان بۆ ماوەی یەک ساڵ نوێ بکرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: لەم چەند ڕۆژەی داهاتوو هەم شایستەی دارایی مانگی 11ـی ساڵی ڕابردوو وەردەگرن، پارەکەش لە 400 هەزارەوە بۆ ملیۆنێک و 200 هەزار دینار دەستپێدەکات، هەم گرێبەستەکانیشتان نوێدەکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پلانی داهاتووی پارتی ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 52 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش






