
کۆبوونەوەی شاندی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجەی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق. وێنە - ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی عێراق
ئاڤا نیوز
شاندی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجەی کوردستان کە ئێستا لە بەغدان، کۆبوونەوەیان لەگەڵ هاوتاکانیان کردووە، تەوەرەی سەرەکی کۆبوونەوەکە ناونیشان و ژمارەی وەزیفی فەرمانبەران بووە.
وێنە گەورەکە: هەموو فەرمانبەرێکی حکومەتی عێراق لە وەزارەتی پلاندانان ژمارە وەزیفی هەیە، لەبەرامبەردا لە هەرێمی کوردستان بایۆمەتری هەیە، دەبێت ئەمە پێکەوە بگونجێنن. وەزارەتی دارایی عێراق داوا دەکات بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی کوردستان ژمارەی وەزیفی دابنیرێت، شاندی کوردستانیش وتوویانە ئێمە بایۆمەتریمان هەیە و لە ژمارە وەزیفی زۆر پێشکەوتووترە و زانیاری زیاتری تێدایە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بڕیارە وەزارەتی دارایی کوردستان بایۆمەتری مووچەخۆران ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکات، دواتر لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی عێراقەوە لەگەڵ یەک بگونجنێرێن.
لە لایەکی دیکەوە: بڕیارە ناونیشانی وەزیفی فەرمانبەرانی کوردستان لەگەڵ عێراق هاوتا بکرێت، ڕێککارەکانیش دەستیان پێکردووە.
زانیاریی زیاتر: هەرێمی کوردستان داوا دەکات کار بە یاسای نوێی میلاک بکرێت کە ساڵی ڕابردوو دەرچووە و لە عێراق کاری پێدەکرێت. هەردوو ئەنجوومەنی ڕاژەی نیشتمانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵیش لەسەری ڕێککەوتوون.
ئەمەش بزانە: لە کۆبوونەوەکانی داهاتوو بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست و دەستپێکردنەوەی دامەزراندنی فەرمانبەرانی نوێش گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش





