
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆران، بە نووسراوێکی فەرمی دوو داواکاری لە هەرێمی کوردستان دەکات.
نووسراوی فەرمی: نووسراوەکە واژۆی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقی لەسەرە و بەرواری 2-2-2025 دەرکراوە:
یەکەم: لەگەڵ لیستی مووچە داوای لیستی ئەو فەرمانبەرانە دەکات کە هەژماریی بانکیان هەیە (هەژماری من) کە بەگوێرەی دادگای فیدراڵی پێویستە هەژماری بانکییان بۆ دروست بکرێت.
دووەم: داهاتی ناوخۆی نانەوتی مانگی یەکی ئەمساڵ بخەنە سەر هەژماری وەزارەتی داریی عێراق لە بانکی ناوەندی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەفتەی ڕابردووەوە دەستی بە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی کردووە، لەوانە کۆکردنەوە و ناردنی داهاتی ناوخۆ کە 50%ی داهاتی نانەوتی ڕێککەوتنی لەسەر کراوە، لەگەڵ ئامادەکردنی میزان مراجەعەی مانگی یەک (واتا خەرجی وەزارەت و فەرمانگەکان) لەگەڵ ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی دوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە