
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، نزیكەی 52 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراقی فیدڕاڵ.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی یەک (2025) کە بڕەکەی ( 51،895،457،877 ) پەنجاو یەک ملیار و هەشت سەد و نەوەد و پێنج ملیۆن و چوارسەد و پەنجاو حەوت هەزار و هەشت سەد و حەفتا و حەوت دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕۆژانی ڕابردوو ئاڤا میدیا نووسراوێكی وەزارەتی دارایی عێراقی بە واژۆی تەیف سامی بڵاوكردەوە كە بەرواری 2-2-2025ی لەسەر بوو و پێكهاتبوو لە دوو داواكاری لە هەرێمی كوردستان ئەوانیش بریتین لە:-
یەکەم: لەگەڵ لیستی مووچە داوای لیستی ئەو فەرمانبەرانەی هەرێمی كوردستان دەکات کە هەژماریی بانکیان هەیە (هەژماری من) کە بەگوێرەی دادگای فیدراڵی پێویستە هەژماری بانکییان بۆ دروست بکرێت.
دووەم: داهاتی ناوخۆی نانەوتی مانگی یەکی ئەمساڵ بخەنە سەر هەژماری وەزارەتی داریی عێراق لە بانکی ناوەندی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 19 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
53 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






