ئاڤا نیوز
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لەبارەی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هاتە دەنگ و لەوبارەیەوە پەیوەندی بە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق دەکات.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- ئەو داواکارییانەی سوودانی و تەیف سامی نوێ نین و هاوشێوەی مانگەکانی تر داوای لیستی مووچە دەکەن.
- وەزارەتی دارایی عێراق هیچ کاتێک داوای ڕادەستکردنی پرۆژەی هەژماری منیان نەکردووە، تەنیا داوایان کردووە بەرەوپێشچوونەکانیان بۆ بنێرن لەبارەی پڕۆژەکە.
- کاتێک شاندی کوردستان چوونەتە بەغدا و سیمینارێکیان لەبارەی هەژماری من پێشکەش کردووە، تەیف سامی بە ڕاشکاوی هەڵوێستی خۆی دەربڕیوە، وتوویەتی ئیشی من نییە ئێوە لە هەرێمی کوردستان چی دەکەن، گرنگ ئەوەیە ئێوە پابەندبن بە بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ بەبانکیکردنی مووچە، وتووشیەتی بڕیارەکە زۆر ڕوونە، هەر بانکێکی مۆڵەتپێدراو بێت، بانکەکانی هەژماری من هەموویان مۆڵەتپێدراون.
- کاتێک نووسراوەکەی تەیف سامییان بەدەست گەیشتووە، "مەبەستم لە نووسراوە نوێیەکەیە"، پەیوەندی بە باڵیۆزخانەی ئەمریکا کردووە لە بەغدا و لەگەڵ ئەمریکییەکان قسەی کردووە، پێی وتوون ڕەنگە تەیف داوای زانیاریی زیاتر بکات و بیانووی نوێ بدۆزێتەوە، بەتایبەت لەسەر هەژماری من.
لەلایەکی دیکەوە: باڵیۆزخانەی ئەمریکا پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی عێراق کردووە، پێیان وتوون "بیستوومانە ئێوە هەوڵدەدەن گرفت بۆ مووچەی مانگی دوو دروست بکەن، زانیاریی زیاترتان دەوێ بەتایبەت لەسەر کردنەوەی هەژماری بانکی فەرمانبەران، تکایە ڕوونکردنەوەمان پێ بدەن".
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: وەزارەتی دارایی عێراق وەڵامی باڵیۆزخانەی ئەمریکای داوەتەوە، ئەمە وەڵامەکەیانە:
- وەزارەتی دارایی عێراق بە هەموو شێوەیەک ڕەتی کردووەتەوە کە داوای زانیاری زیاتریان کردبێت، وتوویانە هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو تەنیا لیستی مووچەمان دەوێت، لەگەڵ هەندێ زانیاری تر وەکو ناو و ناوشیانی مووچەخۆران.
- هەروەها داوای 50%ی داهاتی ناوخۆمان کردووە وەکو ڕێککەوتنمان لەسەر کردووە، دواتریش هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێدەکات و حکومەتی عێراق سەرپەرشتی دەکات، هیچی نوێمان داوا نەکردووە. باڵیۆزخانەی ئەمریکاش ئەم وەڵامەیان بۆ هەرێمی کوردستان ناردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە