
دەروازەی سنووریی کێلێ لە سنووری قەزای پشەەر
ئاڤا نیوز
بەهۆى بارینى بەفرێکى زۆر لە دەروازەی سنووریی کێلێ لە قەزای پشدەر، هاتووچۆى بازرگانى پەکى کەوتووە بەڵام هاتووچۆی هاووڵاتییان لە دەروازە سنوورییەکە بەردەوامە.
وێنە گەورەکە: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بەفرێکی زۆر لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان باری، بەڵام ڕێژەی بارینەکە لە شوێنێک بۆ شوێنێکی دیکە جیاواز بوو، لە کێلێ لە سنووری قەزای پشدەر زیاتر لە 20 سانتیم بەفر باری و بووە هۆی پەکخستنی هاتووچۆی بازرگانی لەو خاڵە سنووریەی نێوان عێراق و ئێران.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە مەرزی کێلێ بە ئاڤای ڕاگەیاند: بەهۆی بەرینی 20 سانتیم بەفر لە دەروازەی سنووریی کێلێ هاتووچۆی بازرگانی پەکی کەوتووە، بەڵام هاتووچۆی هاووڵاتییان لە خاڵە سنوورییەکە ئاساییە. لەبارەی دەستپێکردنەوەی هاتووچۆی بازرگانی، ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، لەوانەیە سبەی هاتووچۆی بازرگانی دەستپێبکاتەوە.
ئەوەی پێویست بیزانیت: مەرزی كێلێ یەكێكە لە دەروازە سنوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران و ڕۆژانە نزیكەی 150 تا 200 بارهەڵگر و 800 گەشتیار لە رێگای ئەو دەروازەیەوە هاتووچۆ دەکەن؛ كەرەستەی بیناسازی و پیشەسازی لەوێوە هاوردەی هەرێمی كوردستان و عێراق دەكرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 57 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






